دواین هەواڵ

کوردستان‌

 07/03/2023

زانکۆیەکی هەرێم گۆڕانکاری لە هەشت پۆستی راگردا کرد

هەرێم نیوز

زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی رایگەیاند، گۆڕانکارییان لە هەشت پۆستی راگردا کردووە و هەشت راگری تازەشییان بەشێوەی وەکالەت لە شوێنەکانیان دیاریکرد.

د.هۆشیار عەبدوڵا عەزیز، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا راگەیاند، بەشێک لە راگرەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ماوەی چەند ساڵێکبو ماوەی یاسایی خۆیان تەواوکردبو و لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاوە بانگەواز بۆ پڕکردنەوەی جێگاکانیان ئەنجامنەدرابو، بۆیە لەسەر بڕیاری وەزارەتی خوێندنی باڵا ئەمڕۆ گۆڕانکارییان لە هەشت راگری زانکۆکەدا کرد.

ئاماژەی بەوەشکرد، گۆڕانکارییەکان تا ئەو کاتە بەردەوام دەبێت، کە لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاوە بانگەواز بۆ پۆستەکان دەکرێت و ئەو کات بەشێوەی پێشبڕکێ و بە سیڤی پۆستەکان پڕدەکرێنەوە.

هاوکات سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی بڵاوکردەوە تێیدا گۆڕنکارییەکان خراوەتەروو.

دەقی راگەیەنراوەکەی سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی:

کۆبونوەوەی ئاسایی ژمارە(١١)ی ئەنجومەنی زانکۆ بەڕێوەچوو
پێش نێوەڕۆی(٧\٣\٢٠٢٣) کە هاوکاتە لەگەڵ یادی ڕاپەڕینە مەزنەکەی سلێمانی، لەسەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی کۆبونەوەی ژمارە (١١)ی ئەنجومەنی زانکۆ ، بەسەرپەرشتی پ.ی.د.هۆشیار عبدوڵا عزیز و یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ بەڕێوەچوو، لەسەرەتای کۆبونەوەکەدا پ.ی.د.هۆشیار عبدوڵا پەیامی پیرۆزبایی ئاراستەی خەڵكی کوردستان و بەتایبەت شاری سلێمانی کرد کە لەڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا خەڵكی بەئەمەک و ئازادیخوازی شاری سلێمانی ڕاپەڕینیان دژی زوڵم و زۆرداری ڕژێمی بەعس پەرپاکرد، سەرکەوتنی ڕاپەڕینە مەزنەکەی گەلی کورد پەیامی یەکڕیزی گەلی کوردبوو، هاوخەمی خۆشی بۆخانەوادەی شەهیدانی ڕاپەڕین و ڕێگەی ڕزگاریخوازی کوردستان دەربڕی.
دواتر گفتوگۆی چڕ لەسەر چەند بابەت و پرسێکی زانستی کرا، هەر لەکۆبونەوەکەدا پاڵپشت بە فەرمانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و دوای تەواوکردنی ماوەی یاسایی ئاڵوگۆڕ لە پۆستی چەند ڕاگرێکی کۆلێژ و پەیمانگەکاندا کرا و هەوڵ و ماندوبوونی ڕاگرانی پێشوو بەرز نرخێندرا پیرۆزبایی لەو بەڕێزانەش کرا کە دەستبەکاربوون، ئاڵوگۆڕی پۆستەکانیش بەم شێوەیە بوو.

1. بەخشینی بەڕێز(پ.ی.د.سالم نعمت عزیز)ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی دەربەندیخان، دانانی بەرێز( د. ڕزگارعبدلکریم عبدلعزیز).
2. بەخشینی بەڕێز(پ.ی.د. کارزان عبدڵا محمد)ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی هەڵەبجە ، دانانی بەرێز( د.کانیاو رفعت غفار).
3. بەخشینی بەڕێز (پ.د. کاظم فرەج عارف) ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی سلێمانی ،دانانی بەرێز(پ.ی.د. جۆمان علاءالدین عمر).
4. بەخشێنی بەڕێز( پ.ی.د. کامل صابر سعید)ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی بەکرەجۆ، دانانی بەڕێز( پ.ی.د. کاوە عبدالرضا محمد).
5. بەخشینی بەڕێز(پ.د. محمد سلیم محمدامین) سەرپەرشتیاری پەیمانگەی تەکنیکی چەمچەماڵ، دانانی بەڕێز(د. فرمان زاهر عبداللە محمد) .
6. بەخشینی بەڕێز( پ.ی.د. کاوە عبالرضامحمد) ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی دوکان، دانانی بەڕێز(د.هێمن عبداللە وەستا احمد).
7. بەخشینی بەڕێز( پ.ی.د. حەکیم عـثمان حمید)ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی کارگێڕی، دانانی بەڕێز(پ.د.هێرش ڕەسوڵ مراد).
8. لەسەر کاردانەنەوەی بەرێز(پ.ی.د چیا محمد حسن) ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی کەلار .



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP