هەرێم نیوز
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، زۆر خۆشحاڵم و به‌خته‌وه‌رم كه به‌سره‌ی فه‌یحا ئامێز بۆ پاڵه‌وانێتی جامی كه‌نداو ده‌كاته‌وه.
مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خۆشحاڵی خۆی له باره‌ی به‌ڕێوه‌چوونی جامی كه‌نداو25 ده‌ربڕی و رایگه‌یاند، له ناخی دڵه‌وه به‌خێرهێنانی هه‌موو تیپه به‌شداربووه‌كانی ئه‌و پاڵه‌وانێتییه و میوانه خۆشه‌ویسته‌كان ده‌كه‌م، كه له وڵاتانی عه‌ره‌بییه‌وه روویان له به‌سره كردووه.
له به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌ی سەرۆکی حکومەت، هاتووە، زۆر خۆشحاڵم و به‌خته‌وه‌رم كه به‌سره‌ی فه‌یحا ئامێز بۆ پاڵه‌وانێتی جامی كه‌نداو ده‌كاته‌وه.
له درێژه‌ی په‌یامه‌كه‌یدا، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، مایه‌ی خۆشحاڵییمه كه بانگهێشتی میوانانی خۆشه‌ویستی ئه‌و پاڵه‌وانێتییه له خوشك و برایانی عه‌ره‌ب بكه‌م بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌تیان هه‌بوو سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.
ئەمەش لە کاتێکدایە، عێراق میوانداری وڵاتانی كه‌نداوی عه‌ره‌بی ده‌كات له 25ه‌مین پاڵه‌وانێتی تۆپی پێی كه‌نداو له به‌سڕه".