هەرێم نیوز
به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بوتڵی غازی ماڵانه‌وه له گوندی گه‌وره‌دێی سه‌ر به ناحیه‌ی گاپیڵۆن له قه‌زای ماوه‌ت، ژنێك بریندار بوو و خانوه‌كه‌شی داڕما.
كامه‌ران عه‌بدوڵا، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی گاپیڵۆن رایگه‌یاند، بەیانی ئەمڕۆ بەهۆی لێچوونی غازەوە تەقینەوەیەک لە گوندی گەورەدێی سەربە ناحیەی گاپیڵۆن لە سنوری پارێزگای سلێمانی روویدا و بەهۆیەوە ژنێک برینداربوو.
ئەوەشى خستەڕو، ئه‌و ژنه ته‌مه‌نی 45 ساڵه به ته‌نیا ده‌ژی و هاوسه‌ری كۆچی دوایی كردووه، دوای رووداوه‌كه ئافره‌ته‌كه براوه بۆ نه‌خۆشخانه و چاره‌سه‌ری پێیویستی بۆ كراوه، به‌ڵام خانوه‌كه‌ی داڕماوه.
ئەمە لەکاتێکدایە، لەماوەی رابردوودا بەهۆی لێچوونی غازەوە لە هەردوو پارێزگای سلێمانی و دهۆک دوو روودانی تەقینەوە روویاندا کە تیایاندا 22 هاووڵاتی گیانیان لەدەستدا و نزیکەی 40 کەسی دیکەش برینداربوون.

