دواین هەواڵ

عێراق‌

 05/12/2022

زیاتر لە 100 پەرلەمانتار بۆ کەمکردنەوەى بەهاى دۆلار هەڵوێستى خۆیان ڕاگەیاند

هەرێم نیوز

زیاتر لە ١٠٠ پەرلەمانتاری عێراق بەمەرجی کەمکردنەوەی بەھای دۆلار بەرانبەر دیناری عێراقی دەنگ بە پڕۆژە یاسای بودجە دەدەن

عودەی عەواد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، دوای گفتوگۆ و بەردواداچوونێکی زۆر بۆیان دەرکەوتووە لە پرۆژەیاسای بودجەی گشتی ٢٠٢٣ی عێراق ھیچ بڕگە و ماددەیەکی تێدا دیاری نەکراوە تایبەت بە کەمکردنەوەی بەھای دۆلار بۆ کەمتر لە ١٣٠ ھەزار دینار.

وتیشی: زیاتر لە ١٠٠ پەرلەمانتار ئیمزا کۆکردوەتەوە و رێککەوتوون ئەگەر بەھای دۆلار کەمنەکرێتەوە، دەنگ بە پرۆژەیاسای بودجەی ٢٠٢٣ نادەن.

ھاوکات بانکی ناوەندی عێراق بڕیاریدا رێژەی فرۆشی دۆلار بەشێوەی کاش بەچەند بانکێک زیادبکات، وەک ھەوڵێک بۆ دابەزاندنی بەھاکەی کە بەرانبەر دینار رووی لە ھەڵکشانی گەورە کردووە.

پێشتر چەندین جار بانکی ناوەندی عێراق جەختیکردووەتەوە، گۆڕانکاری لە بەھای دراوەکان تەنھا لەدەسەڵاتی بانکەکەدایە نەک حکومەت و ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP