دواین هەواڵ

عێراق‌

 پێش 2 هەفتە

شانەی راگەیاندنی ئاسایشی عێراق لەسەر هێرشەکەی کۆرمۆر هاتە دەنگ

هەرێم نیوز

شانەی راگەیاندنی ئاسایشی عێراق رایدەگەیەنێت، لەسەر راسپاردەی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق لیژنەیەکی سەر بە فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق لێکۆڵینەوە لەسەر هێرشە تێکدەرانەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرۆمۆر دەکات.

ئەمڕۆ هەینی، شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق، لە راگەیاندراوێکێدا ئاماژەی بەوەدا، بە پشتبەستن بە ڕێنماییەکانی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لەسەر هۆکاری ئەو هێرشە تێکدەرانەی کە لە ڕێگەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانەوە کێڵگەی غازی کۆرمۆی کردە ئامانج پێکهێنرا.

لە راگەیەنراوی شانەی راگەیاندنی ئاسایش ئاماژە بەوەشکراوە، لە هەمان کاتدا سەرکۆنەی ئەو دەستدرێژییە دەکەن کە کراوەتە سەر سامانی ئابوریی عێراق، هەمو لایەنێک دڵنیا دەکەنەوە کە دەستدرێژیکاران بە سزای دادپەروەرانەی خۆیان دەگەن.

ئەمەش لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ هەینی، بە درۆن هێرشکرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر کە بووە هۆی کوژرانی چوار کارمەندی بیانی و برینداربوونی دووانی دیکەش.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP