هەرێم نیوز
هەڵبژاردەکانی ئەوروپا لە مۆندیالی پایزەدا خەزانیانە لە بەرامبەردا مۆندیال بووە بە بەهار بۆ هەڵبژاردەکانی ئەفریقیا و ئاسیا.
ئەڵمانیا و بەڵجیکا دوو ناو کە دەشێت ناویان لە فیناڵی مۆندیال دا بنووسرێت هەردووکیان ماڵئاواییان کرد لە مۆندیال و چوونە ڕیزی هەڵبژاردەکانی ترەوە کە قۆناغی 32 ی جامی جیهانییان نەبڕی.
لە بەرامبەردا ئەوەی کەس چاوەڕوانی نەبوو ئەوە بوو یابان و مەغریب بە یەکەمی کۆمەڵەکانیان سەربکەون و ئیسپانیا و کڕواتیا لە دووەمی کۆمەڵەکانیان بن لە کاتێک دا ئەڵمانیا ئیسپانیای سەرخست ئیسپانیا ئەڵمانیای کردە دەرەوەی مۆندیال و خۆشی لە بەری بەڕازیل دوورخستەوە و چووە بەری فەڕەنسا.
ئەنجامی یارییەکانی شەوی پێنج شەممە
کۆمەڵەی شەشەم F
کەندا 1 - مەغریب 2
کڕواتیا 0 - بەڵجیکا 0
بەڵجیکا + کەنەدا = ماڵئاواییان کرد
کۆمەڵەی پێنجەم E
ئەڵمانیا 4 - کۆستەریکا 2
ئیسپانیا 1 - یابان 2
ئەڵمانیا + کۆستاریکا = ماڵئاواییان کرد
قۆناغی 16
یابان ❌ کڕواتیا
مەغریب ❌ ئیسپانیا