دواین هەواڵ

کوردستان‌

 29/11/2022

کۆمپانیای کۆڕەک لەبارەی هەرزانکردنی نرخی کارتی موبایل بڕیاریدا

هەرێم نیوز

ئەمڕۆ سێشەممە، کۆڕەک تیلیکۆم لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە: "بۆ سەرجەم بەشداربووە بەڕێزەکانی کورەك تیلیکۆم، ئاگادارتان دەکەینەوە کە باجی زیادکراوی 20%ی نرخی کارتی پڕکردنەوە ڕادەگیرێت، ئەوەش بە پێی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران و ڕێنماییەکانی دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن".

ئاماژەی بەوەشکردوە، "واتا نرخی کارت دەبێت بە هەمان بەهای خۆی کە نووسراوە، بۆ نموونە کارتی باڵانسی 5,000 بە نرخی 5,000 د.ع دەفرۆشرێت".

ئەوەشی خستۆتەڕو، "سەرجەم بنکەکانی فرۆشتن و بریکارە ڕێگەپێدراوەکانمان لەم بڕیارە ئاگادارکراونەتەوە و ئەم بڕیارە هەموو جۆرە کارتەکان دەگرێتەوە، و ئێمە بەرپرسیاری هیچ زیادەڕەوییەک نین".

هەروەها کۆڕەک تیلیکۆم روونیشیکردووەتەوە کە ئەم بڕیارە لە 1/12/2022 دەچێتە واری جێبەجێکردنەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP