محه‌مه‌د جه‌مال – هه‌ولێر
شاره‌زایه‌كی ئابووری باس له سیسته‌می باجی وڵاتان ده‌كات و ده‌ڵێت، له‌هه‌موو وڵاتانی پێشكه‌وتوو ده‌بێت میلله‌ت باج به ده‌وڵه‌ت بدات، به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ر دا ده‌وڵه‌ت خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش ده‌كات.ده‌شڵێت" نابێت هه‌رێمی كوردستان به وڵاتانی پێشكه‌وتوو به‌راورد بكرێ و به‌گوێره‌ی ئه‌م وڵاتانه كه‌موكوڕییه‌كانی كوردستان ده‌ستنیشان بكرێت.
حوسێن كورد نه‌ژاد، به‌ڕێوه‌به‌ری پرۆگرامی لێكۆڵینه‌وه‌ی ئابووری له ئینستیتۆتی توێژینه‌وه و گه‌شه‌پێدان – كوردستان بۆ هه‌رێم نیوز گوتی، له وڵاتانی پێشكه‌وتوو وایه كه ده‌بێت باج هه‌بێت، و له به‌رامبه‌ریشدا ده‌بێ خزمه‌تگوزاری زۆر پێشكه‌ش بكرێت له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه.
ده‌شڵێت:" زۆرێك له شاره‌زایانی ئابووری له‌ڕووی باجه‌وه هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانی پێشكه‌وتوو به‌راورد ده‌كه‌ن، پاشان به‌گوێره‌ی ئه‌و وڵاتانه كه‌موكوڕییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستنیشان ده‌كه‌ن، ئه‌وه سیاسه‌تێكی هه‌ڵه‌یه و نابێت كوردستان به‌راوردی ئه‌م وڵاتانه بكرێت.
باس له‌وه‌ش ده‌كات، كه ئابووری له‌سه‌ر بنه‌مای گه‌شه‌كردنی كۆمپانیاكان داده‌مه‌زرێت، ئه‌وانیش به له دایكبوونی كۆمپانیای تازه ده‌بێت، مه‌به‌ست له كۆمپانیای تازه ئه‌وه‌یه كه بازاڕی ئابووری كوردستان به‌رهه‌مێكی تازه‌ی هه‌بێت كه پێشتر نه‌مان بووه. هه‌روه‌ها هه‌ر چه‌ند ئه‌و كۆمپانیایانه زیاتر بن و گه‌شه‌ی زیاتر بكه‌ن، ئابووری وڵات ئه‌وه‌نده زیاتر پێشده‌كه‌وێت، به‌ڵام هه‌ر سیاسه‌تێكی ئابووری یاخود هه‌ر پێشنیارێكی ئابووری ئه‌گه‌ر نه‌یتوانی گرفتێكی ژیانی خه‌ڵكی چاره‌سه‌ر بكات، ئه‌و سیاسه‌ته هیچ سودێكی نیه، له‌به‌رئه‌وه‌ی گفتوگۆی ئابووری، گرێدراوی ژیانی خه‌ڵكه.
سه‌باره‌ت به پرسی نه‌وتیش كه زۆر جار له‌ملا و له‌ولا ده‌گوترێت هه‌ر وڵاتێك ئه‌گه‌ر نه‌وتی هه‌بێت، خه‌ڵكه‌كه‌ی ته‌مبه‌ل و مشه‌خۆر ده‌بێت، ئه‌و شاره‌زاییه‌ی ئابووری ڕوونی ده‌كاته‌وه كه ئه‌مه تیۆرێكی كلاسیكییه و پێچه‌وانه‌كه‌ی ڕاسته، بۆ نمونه ئه‌گه‌ر باس له ئه‌زموونی نۆ‌رویژ بكه‌ین، ده‌بینین ئه‌و وڵاته نه‌وتی هه‌یه و ده‌وڵه‌ت به باشترین شێوه سودی لێوه‌رگرتووه و خه‌ڵكه‌كه‌شی ئیش ده‌كه‌ن، بۆیه ئه‌و بۆچوونه هه‌ڵه‌یه كه ده‌ڵێت" ئه‌وه نه‌وته ده‌بێته هۆكاری دواكه‌وتوویی ئابووری وڵات، نا به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه ئه‌وه دواكه‌وتوویی ئابووری وڵاتانه كه ناتوانن سود له‌و خاڵه به‌هێزه وه‌ربگرن.
له‌باره‌ی هه‌رێمی كوردستانیش، ده‌ڵێت" نه‌وت به نسبه‌ت كه‌موكوڕییه‌كان له كوردستان دا بێ گوناهه، به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه نه‌وت ده‌ستكه‌وتێكی مێژوویی زۆر گه‌وره‌یه بۆ كورد، له‌هه‌مان كاتدا سه‌رچاوه‌یه‌كی گه‌وره‌ی داهاته بۆ هه‌رێمی كوردستان.
وتيشى، نه‌وت ڕێگر نه‌بووه تاوه‌كو له‌بیركردنه‌وه‌ی گه‌شه‌ی كۆمپانیاكانی وڵات دا بی، بۆئه‌وه‌ی ئه‌و كۆمپانیایانه چاڵاك بن و بژین، به‌ڵام ده‌بێ( برۆین بەرە ئەوە کە ) سیسته‌می بانكیمان هه‌بێ، واته كۆمپانیا به‌بێ قه‌رز ناژیت و ده‌بێت سه‌رمایه‌ی له‌ده‌ست دابێت، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر بانكی مه‌ركه‌زی و سیسته‌می بانكیت نه‌بێ، كۆمپانیاكان نایه‌نه سه‌ر ڕێگه‌ی خۆیان.
سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵاوسان، به تایبه‌ت كه له‌سه‌ره‌تای جه‌نگی ڕووسیا و ئۆكرانییه‌وه له زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان سه‌ری هه‌ڵداوه، كورد نه‌ژاد رونی دەكاتەوە" مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵاوسان گرێدراوی ئه‌و بارودۆخه ئابوورییه كه تێیداین، چونكه به‌هۆی نه‌بوونی كۆمپانیا و به‌رهه‌می خۆمان له‌بازاڕ ناچارین هه‌موو پێداویستییه‌كانی ژیانمان له‌ده‌ره‌وه هاورده بكه‌ین، هاورده‌كردنیش ده‌بێته سه‌رچاوه‌ی هه‌ڵاوسان له وڵات دا (ئەمەش رووی نێوخۆیی هەڵاوسانە)، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كۆمپانیاكانی وڵاتت وه‌گه‌ڕخست و چاڵاك بوون، له‌هه‌مان كاتدا هاورده‌كردنت كه‌م كرده‌وه و پێویستیت پێی نه‌بوو، ئه‌و كاته ده‌توانی مه‌هاری هه‌ڵاوسان بكه‌یت له وڵات دا‌و هه‌ڵاوسانیش شتێك نیه كه بۆ ماوه‌یه‌كی دوور و درێژ بمێنێت، به‌ڵكو شتێكه زوو تێده‌په‌ڕێت ئه‌گه‌ر بناغه‌ی ئابووری (ڕاستەقینەی) وڵات پته‌و بێت.