هەرێم نیوز
سبەی یەکشەمە، شایستە داراییەکانی ئەو جوتیارانە خەرجدەکرێت کە لە رۆژی 24ی 7ی 2014 گەنمیان رادەست بە سایلۆی سلێمانی کردوە.
بەگوێرەی راگەیەنراوێکی سایلۆی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، تێیدا هاتووە، "ئاگاداری ئەو جوتیارانە دەکەین . کە رۆژی 24ی 7ی 2014 گەنمیان ڕادەست بە سایلۆی سلێمانی کردوە ، سبەی یەک شەمە ڕێکەوتی 20ی 11ی 2022 .سەردانی هۆبەی ژمێریاری بەڕێوەبەرایەتیمان بکەن ،لە ناحیەی پیرەمەگروون . بە مەبەستی وەرگرتنی چەکی شایستە داراییەکانیان".
پێویستە جوتیار لەکاتی سەردانی سایلۆی سلێمانی ئەم پێداویستییانەی پێبێت:
یەکەم: پێویستە ئەو جوتیارەی گەنمەکەی بەناوەوە ڕادەست کراوە خۆی ئامادەبێت ،یاخود کەسی ئامادەبوو وەکالەتی بۆ کرابێتەوە بۆ ساڵی ٢٠٢٢ تازەکرابێتەوە .
دووەم: هەر جوتیارێک کۆچی دوایی کردبوو. پێویستە لەسەر وارسە شەرعیەکانی وەفاتنامەو قەسام شەرعی لەگەڵ خۆیان بێنن و تەواوی وارسەکان وەکالەتیان بۆ یەکێک لە وارسەکان کردبێتەوە و بۆ ساڵی ٢٠٢٢ تازە کرابێتەوە .
سێیەم: پێویستە جوتیار مستندی رەسەنی ڕادەست کردنی گەنمی پێ بێت لە گەل ( وێنەی رەسەنی کارتی نیشتیمانی یاخود پێناسی باری شارستانی ) .