محه‌مه‌د جه‌مال – هه‌ولێر
ئابووریناسێك باس له لێك نزیك بوونه‌وه و چاره‌سه‌ركردنی كێشه ئابوورییه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و ده‌ڵێت، له ئێستا دا جۆرێك له نیازپاكی حكومه‌تی عێراق به‌دی ده‌كرێ و ڕه‌نگه ئه‌و نزیك بوونه‌وانه‌ش بۆ ئه‌و دانیشتنانه بگه‌ڕێته‌وه كه له‌سه‌رده‌می كابینه‌كانی پێشووی عێراق له‌نێوان هه‌ردولا دا ئه‌نجام درابێت.
د. نه‌وزاد هه‌مه‌وه‌ندی، ئابووریناس بۆ هه‌رێم نیوز ڕایده‌گه‌یه‌نێت، له ئێستادا جۆرێك لێكتێگه‌یشتن و ڕێكه‌وتن له‌نێوان كورد و لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق دا هه‌یه، به تایبه‌ت سودانی بۆئه‌وه‌ی جۆرێك له نیازپاكی خۆی به‌رامبه‌ر به كورد بنوێنێ كه پاڵپشتی بوونه له‌كاتی پێكهێنانی حكومه‌ت دا، ئاماده‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه ئابوورییه‌كانه له‌نێوان هه‌ردولا دا.
ده‌شڵێت:" نابێت ئه‌وه له‌بیر بكه‌ین كه سودانی له‌ژێر كاریگه‌ریی و فشاری كوتله سیاسییه‌كانه، ڕه‌نگه له‌داهاتوو دا ئه‌گه‌ر ناڕوونییه‌ك له لێكتێگه‌یشتنه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا ڕووبدات، دووباره په‌نا ببرێت بۆ لێبڕینی ئه‌و 200 ملیار دیناره‌ی كه به‌غدا به نیازه بۆ هه‌رێمی كوردستان بینێرێت."
هه‌مه‌وه‌ندی باس له‌وه‌ش ده‌كات، كه وه‌زیری نه‌وتی عێراق چه‌ند ڕۆژێك به‌ر له ئێستا باسی له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی نه‌وت و گازی هه‌رێمی كوردستان كردووه له شه‌ش مانگی داهاتوودا، ئه‌و پێیوایه چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی نه‌وت و گازی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌و دانیشتنانه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه پێشتر هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌رده‌می هه‌ردوو كابینه‌ی عه‌بادی و كازمی ئه‌نجامی داوه، بۆیه له ئێستا دا حكومه‌تی عێراق ده‌یه‌وێ له‌ژێر ڕۆشنایی دانیشتنه‌كانی پێشوو له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان بگات به خاڵێكی هاوبه‌ش به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه كه‌له‌كه‌بووه‌كانی نێوان هه‌ردوولا.
د. نه‌وزاد زیاتر ڕوونی ده‌كاته‌وه، ڕه‌نگه حكومه‌تی عێراق مه‌به‌ستی له چاره‌سه‌ركردنی پرسی نه‌وت و گازی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه بێت كه له‌ڕێگه‌ی كۆمپانیای سۆمۆوه نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان هه‌نارده بكات.
له‌باره‌ی هه‌نارده‌كردنی گازیشه‌وه ده‌ڵێت، پێموانیه له ئێستا دا حكومه‌تی هه‌رێم یاخود حكومه‌تی عێراق وا به ئاسانی بتوانێ كۆنترۆلی بازاڕه‌كانی جیهان بكات بۆ هه‌نارده‌كردنی گاز، به تایبه‌ت بۆ وڵاتانی ئه‌وروپا، چونكه پێشتر ڕووسیا به‌شێكی زۆری گازی بۆ ئه‌وروپا دابین ده‌كرد، به‌ڵام له ئێستادا به‌هۆی شه‌ڕی ئۆكرانیاوه، ڕووسیا گازی بۆ ئه‌م وڵاتانه ڕاگرتووه.
وتیشی، ئه‌گه‌ر پلان و به‌رنامه هه‌بێت تاوه‌كو سه‌رچاوه گازییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق یه‌ك بخرێت و كاری وه‌به‌رهێنانی زیاتر بۆ بكرێت ، بۆئه‌وه‌ی بتوانرێت گازی هه‌رێمی كوردستان و عێراق هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه بكرێت و بازاڕیان بۆ خۆش بكرێت، هه‌روه‌ها له‌ڕووی یاساییشه‌وه پێویسته كێشه‌كان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق چاره‌سه‌ر بكه‌ین، ئینجا په‌نا بۆ هه‌نارده‌كردنی گازی هه‌رێمی كوردستان ببرێت.
سه‌باره‌ت به به‌رزبوونه‌وه و نزم بوونه‌وه‌ی نرخی دۆلاریش به‌رامبه‌ر به دیناری عێراقی،وتى، پێموایه ئه‌م ده‌نگۆیانه پرسی سیاسی و ئابووری له پشت دایه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی به‌رزكردنه‌وه و نزم كردنه‌وه‌ی نرخی دۆلار ته‌نها له ده‌سه‌ڵاتی بانكی ناوه‌ندی دایه، هه‌روه‌ها بانكی ناوه‌ندیش له ئێستا دا نرخی 100 دۆلاری به 146 هه‌زار دینار جێگیركردووه، بۆیه هه‌موو ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی كه هه‌ن هیچی ڕاست نین، چونكه دابه‌زاندنی نرخی دۆلار به‌رامبه‌ر به دیناری عێراقی كارێكی هێنده ئاسان نیه.