دواین هەواڵ

وەرزش‌

 13/11/2022

جەنگی ئابووری و مۆندیالی قەتەر و مەرگی ژینا ئەمینی

هەرێم نیوز

ململانێی ئابوری نێوان دوو زلهێزی جیهان ئەوەندە توندە لەهیچ کایەیەکی ژیاندا نەیارانی خەتی ڕوسیا ناهێڵن ڕکابەرەکەیان هەناسە بدات.

کاتێک جۆسێپ سێپلاتەری سەرۆکی فیفا پاڵپشتی وڵاتی ڕوسیای کرد بۆ بەڕێوەبردنی مۆندیالی ۲۰۱٨ ڕاستەوخۆ لەلایەن دەزگای CIA ئەمریکی خرایە بازنەی هێڵی سورو کومەڵێک مەلەفیان لەسەر کردەوە بە بیانونی گەندەڵی لەکارەکەی دووریان خستەوە ،هۆکاری دورخستنەوە ئەم سەرۆکە بۆ ئەوەبوو کە مۆندیالی بەخشیە وڵاتی ڕوسیا و سودێکی گەورەی ئابوی بۆ وڵاتی ورچەکان بەخشی و ئەمەش لەلایەن ئەمریکای حکومڕانی جیهان قبوڵ کراو نیە.

حکومەتی ئێرانی بە درێژای چوارساڵی ڕابردوو سەرقاڵی پلانێک بون بۆ ڕاکێشانی هاندەرانی مۆندیالی قەتەر بۆ وڵاتەکەیان کە دووری نێوان وڵاتی ئێران و وڵاتی قەتەر لە چەند کیلۆمەترێک تێناپەڕێت.

ئێرانیەکان ویستیان سود لەم بۆنە جیهانیە وەربگرن و سەرچاوەیەکی ئابوری گەورە ڕابکێشنە وڵاتەکەیان بەڵام مەرگی مەهسا ئەمینی کچە کوردی ڕۆژهەڵاتی کورستان بوە هۆکاری سەرهەڵدانی پشێوی و ناڕەزای و ئەنجامدانی خۆپیشاندان بۆ ماوەی زیاتر لە ٥۰ ڕۆژە بەردەوامە و گومانی تێدانیە درێژەدان بەو خۆپیشاندانە دەستی موخابەراتی وڵاتانی تێدایە و ئەو وڵاتانە نایانەوێ ئێران ئارام بێت و گەشتیارانی مۆندیالەکە ڕوو لەو وڵاتە بکەن.

لە تازەترین پێشهاتدا گەشتە دەریاییەکانی ئێران بۆ مۆندیالی قەتەر هەڵوەشایەوە

 بەرپرسی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری دەریایی ڕێکخراوی بەندەرەکان  لە ڕۆژانی کۆتایی نزیک لە دەستپێکی یارییەکان، قەتەر ڕایگەیاند کە ناتوانێت گواستنەوەی سەرنشینەکان لە ڕێگەی وشکانییەوە لە بەندەرەکانی دیکەی وڵاتەوە بۆ دەوحە دابین بکات و بەو هۆیەشەوە نەمانتوانی کەشتی بۆ گواستنەوەی بینەرەکان دابین بکەین.

 لەهەواڵێکی دیکەی میدیای ئێرانیدا هاتوە قەتەر ڕێگەی نەدا ئێران گەشتیارانی مۆندیال بۆ لای خۆی ڕابکێشێت

 وەزیری میراتی ڕۆشنبیری بڵای کردوەتەوە کە بڕیار بوو سەرنشینانی جامی جیهانی قەتەر بە کەشتیی سەنی بگوازینەوە، بەڵام حکومەتی قەتەر، بەهۆی کێشە ناوخۆییەکانییەوە، ناتوانێت ئەم کەشتییە ئێرانییە لە بەندەرەکاندا بخات.

لێرەوە بۆمان ڕوندەبێتەوە تێکدانی ئارامی و دێژکردنەوەی ناڕەزایەتی خۆپیشاندانی گەلانی ئێرانی لێدانە لەو پلانە درێژخایەنەی کە حکومەتی کۆماری ئیسلامی خەونی بە ڕاکێشانی گەشتیارانی مۆندیالەکەوە دەبینی لە پێناو سودی ئابوری.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP