دواین هەواڵ

تەندروستی‌

 03/11/2022

چارەسەری لووت گیران ...!!

ئا: دەریاسەمین

بۆگیرانی لوت چی بکەیت باشە بەرێگای سروشتی ..!!

گیرانی لوت بەهۆی تووشبوون بە هەڵامەت یان جیوب و هەوکردن یاخود ڤایرۆس و کۆمەڵێک گرفتی ترەوە، هۆکارێکە بۆ بێزارکردنی مرۆڤ و یەکێکە لە نەخۆشیە باوەکان بەتایبەت لە وەرزی سەرمادا.

1-زەیتی نەعنا یەکێکە لەو پێکهاتانەی چارەسەری هەوکردنی لوت و ئامێری هەناسەدان دەکات، هاوکات ئازاری سەر کەمدەکاتەوە بەتایبەت ئەوانەی بەردەوام تووشی سەرئێشە دەبن.

*سێ کەوچک زەیتی نەعنا و نیو کوپ ئاوی گەرم تێکەڵ بکە، پاشان بیکوڵێنە و بۆ ماوەی پێنج خولەک هەڵمەکەی هەڵبمژە.

2-زەیتی لیمۆ پێکهاتەی دژە ئۆکسانی تێدایە و رێگا لە هەوکردنی ئامێری هەناسەدان و لوت دەگرێت.

*سێ کەوچک زەیتی لیمۆ و کەوچکێکی بچوک زەیتی لاڤیندەر و کوپێک ئاوی گەرم تێکەڵ بکە و بەردەوام بە لە کوڵاندنی و بۆ ماوەی 10 خولەک هەڵمەکەی هەڵبمژە.

3- سرکەی سێو: بە ئامادەکردنی کەوچکێک سرکە لە ناو ئاوی خواردنەوە و ڕۆژی دوو بۆ سێ جار لە ڕۆژێکدا بیخۆرەوە بۆ چارەسەری لووت گیران.

4- بەکارھێنانی سیر: سیر بۆ پاک کردنەوەی ڕێڕەوەی ھەناسە و نەھێشتنی لووت گیران بە لەت کردنی سیرێک و کردنە ناو لووت بۆ ھەڵمژین.

5- ئامادەکردنی پێکھاتەیەکی خوێ: بە تێکردنی کەوچکێکی بچووک خوێ لە ناو لیترێک ئاوی خواردەوە و تەڕ کردنی ناو لووت پێی سێ بۆ چوار جار تا لووت لە گیران ڕزگاری دەبێت.
بەھیوام لەش ساغبن



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP