هەرێم نیوز
نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق ڕایگەیاند، پێویستە دەستبەجێ بۆردومانەکانی ئێران بۆسەر هەرێمی کوردستان بوەستن.
نێردەکە لە پەیامێکیدا لەبارەى هێرشی موشەکی سوپای پاسدارانی ئێران بۆسەر بنکە و بارەگاکانی حزبەکانی ڕۆژهەڵات لە هەرێمی کوردستان (28ی ئەیلولی 2022) وتی، "عێراق و هەرێمی کوردستان ئەو تێڕوانینە ڕەتدەکاتەوە کە وەک "حەوشەی پشتەوە"ی ناوچەکە مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت کە دراوسێکان بە شێوەیەکی ڕۆتینی و بەبێ سزا، سەروەرییەکەی پێشێل بکەن."
دەشڵێت، "دیپلۆماسی موشەک کردەوەیەکی بێباکانەیە و دەرئەنجامی وێرانکەری هەیە. ئەم هێرشانە پێویستە دەستبەجێ بوەستێن."