هەرێم نیوز
هه‌ردو بانكی ره‌شید و رافده‌ینی عێراقی پێدانی قه‌رزیان تا كاتێكی نادیار به‌هاوڵاتیان راگرت و هۆكاره‌كه‌شیان بۆ دروستبونی لۆد و فشارێكی زۆر له‌سه‌ر لقه‌كانیان گه‌ڕانده‌وه.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی بانكی رافده‌ین، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، بڕیاردراوه به ڕاگرتنی وه‌رگرتنی مامه‌ڵه‌ی پێشینه‌كان به شێوه‌یه‌كی كاتی و تا ئاگاداركردنه‌وه‌ی دواتر، هۆكاری سه‌ره‌كی راگرتنی پێدانی قه‌رزیش به‌هۆی دروستبونی لۆد و فشارێكی زۆره له‌سه‌ر لقه‌كانیان و ده‌یانه‌وێت به‌راگرتنی وه‌رگرتنی مامه‌ڵه‌ی هاوڵاتیان، كاره‌كانی كۆمپانیاكه رێكبخه‌نه‌وه و ئه‌و مامه‌ڵانه‌ی وه‌ریانگرتوه جێبه‌جێیان بكه‌ن.
ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو، "بانكی رافده‌ین ڕێنمایی لقه‌كانی كردوه، قیستی مانگانه له‌و كه‌سانه وه‌ربگرن كه پێشتر قه‌رزیان وه‌رگرتوه، به‌منزیكانه‌ش ده‌ست به‌كاره‌كانیان ده‌كه‌نه‌وه بۆ پێدانی قه‌رزی زیاتر به‌هاوڵاتیان".
لای خۆشیەوە، بانكی ره‌شید رایگه‌یاند، به‌مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی لۆد و قه‌ره‌باڵغی سه‌ر لقه‌كانیان له‌پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و خواروی عێراق، كاره‌كانی پێدانی قه‌رز به‌هاوڵاتیان تاكاتێكی نادیار راده‌گرن، ته‌نها قیستی مانگانه وه‌رده‌گرنه‌وه.
كه‌سانی به‌شدار له هه‌ردوبانكی ڕافیده‌ین و ره‌شید، ده‌توانن قه‌رزی درێژخایه‌ن له‌سه‌ر موچه‌كانیان وه‌ربگرن و مانگانه بڕێك له‌موچه‌كانیان له‌لایه‌ن ئه‌و بانكه‌وه وه‌رده‌گیرێته‌وه، تا ئێستا هه‌ردو بانكی ڕافده‌ین و ڕه‌شید كه دو بانكی نیمچه فه‌رمین، سه‌ره‌ڕای چه‌ند هه‌وڵێكیش، به‌ڵام لقه‌كانیان له‌شاره‌كانی هه‌رێم ده‌ستبه‌كارنه‌بونه.