هەرێم نیوز
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، داوای ده‌ستپێكردنی دیالۆگی نیشتمانی ده‌كات و ڕایدەگەیەنێت، "كه‌سانێك كێشه‌یان له‌گه‌ڵ مندا هه‌یه و ده‌یانه‌وێت حكومه‌تی وڵاته‌كه‌یان شكستبهێنێت، به‌ڵام بانگەوازی لایەنە سیاسییەكان دەكەم بۆ جارێكی دیكەی دەستپێكردنەوەی دانوستان و گفتوگۆ.
مسته‌فا كازمی له‌چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی "الاخباریه" له نیویۆركه‌وه رایگه‌یاند، "له وتاره‌كه‌ماندا له كۆبونه‌وه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان، رونكردنه‌وه له‌باره‌ی سیاسی، ئابوری، رۆشنبیری و كه‌شوهه‌وا ده‌ده‌م كه دۆخه‌كه له‌به‌رده‌م ئاسته‌نگی زۆردایه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، سه‌رجه‌م سه‌ركرده‌كانی جیهان كۆده‌نگن له گرنگی رۆڵی عێراق له چه‌سپاندنی سه‌قامگیری له ناوچه‌كه‌دا، "داوا له هێزه سیاسییه‌كان ده‌كه‌م به‌رپرسیارێتی مێژویی خۆیان به‌رامبه‌ر به عێراق له ئه‌ستۆ بگرن و ده‌رفه‌ته‌كانی گفتوگۆی نیشتمانی بقۆزنه‌وه".
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، "كه‌سانێك هه‌ن به‌هۆی ناكۆكی و كێشه‌ی كه‌سیان له‌گه‌ڵ من هه‌یه و ده‌یانه‌وێت حكومه‌ت له هه‌مو شتێك‌دا شكستبهێنێت، داواش له هه‌مو ئه‌و لایه‌نانه ده‌كه‌م كه ناكۆكییان له‌گه‌ڵ من هه‌یه، دور له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك ته‌سفیه‌یان بكه‌ن".
ده‌شڵێـت، "داوای خولی سێیه‌می گفتوگۆی نیشتمانی ده‌كه‌م بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانمان، جگه له دیالۆگ هیچ ڕێگه‌یه‌كمان نییه، ده‌رفه‌تمان هه‌یه بۆ بنیاتنانه‌وه‌ی عێراق، پێویسته هه‌موان به‌رپرسیارێتی له ئه‌ستۆ بگرن به‌رامبه‌ر به‌و ئه‌ركه نیشتمانیه".
ئه‌وه‌شی رونكرده‌وه، "سه‌قامگیری ناوچه‌كه كاریگه‌ری ئه‌رێنی له‌سه‌ر بارودۆخی عێراق هه‌یه، عێراقیش سه‌ركه‌وتو بو له كۆبونه‌وه‌ی بۆچونه‌كان له نێوان ئێران و سعودیه و وڵاتانی دیكه بۆ گێڕانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ یه‌كتر".