محه‌مه‌د جه‌مال – هه‌ولێر
به‌رنامه‌ی گه‌شه‌پێدانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به هاوكاری وه‌زاره‌تی پلاندانان له‌ژێر ناوی "ئامانجه‌كانی گه‌شه‌پێدانی به‌رده‌وام و به‌رنامه‌ی دیدگای 2030 له هه‌رێمی كوردستان" له شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌ندازیار ئه‌یوب سه‌باح، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پلانی ستراتیژی له وه‌زاره‌تی پلاندانان بۆ هه‌رێم نیوز وتی، دیدگای 2030 پلانێكی گه‌شه‌پێدانه بۆ داهاتووی هه‌رێمی كوردستان بۆئه‌وه‌ی بتوانین ژیانێكی خۆشگوزه‌ران بۆ هاوڵاتیان دابین بكه‌ین.
وتیشی، ماوه‌یه‌كی زۆره ئێمه وه‌كو وه‌زاره‌تی پلاندانان به هاوكاری سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان و فه‌رمانگه و ده‌سته‌كان و كه‌رتی تایبه‌ت كار له‌سه‌ر داڕشتنی ڕه‌شنووسی 2030 ده‌كه‌ین كه ماوه‌یه‌كی زۆره به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌كانی تر زۆر بیروڕا و سه‌رنجمان له‌سه‌ر ڕه‌شنووسه‌كه گۆڕییهوهتهوه، بۆئه‌وه‌ی كۆتا ئاما رو داتاكانیان لێوه‌ربگرین له داهاتوودا په‌سه‌ندی بكه‌ین.
ڕاشیگه‌یاند، ئه‌م دیدگایه گرنگی ده‌دات به هه‌موو سێكته‌ره‌كانی ژیان، وه‌ك كه‌رتی گشتی و تایبه‌ت و بێكاری و ژێرخانی ئابووری و سیسته‌می حوكمڕانی.
ده‌شڵێت:" ئه‌گه‌ر بێت و ڕه‌شنووسه‌كه په‌سه‌ند بكرێت، ده‌توانین به‌هاوكاری سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان له‌داهاتوو سه‌رجه‌م پلانه‌كانی ناو دیدگایه جێبه‌جێ بكه‌ین."