هەرێم نیوز
كۆمپانیای گوڵف کیستۆن (GKP)ی بەریتانی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە کێڵگەی نەوتی شێخان دەگەیەنێتە 45 هەزار بەرمیل لە رۆژێكدا.
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، کەمال محەمەد ساڵح وەزیری سامانە سروشتییەکان بە وەکالەت لەگەڵ شاندێکی وەزارەت سەردانی کێڵگەی نەوتی شێخانی کرد کە لە لایەن کۆمپانیای گوڵف کیستۆن (GKP)ی بەریتانی بەڕێوە دەبرێت.
لەکۆبوونەوەیەکدا، وەزیری سامانە سروشتییەکان دەستخۆشی لە کۆمپانیاکە کرد کە ئاستی بەرهەمهێنانی 45 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدایە و داواشی لێکردن ئاستی بەرهەمهێنان بەرزتر بکاتەوە.
ئاماژەی بەوەش کردووە، کۆمپانیاکە لە پریزەنتەیشنێکدا پەرەپێدان و وەبەرهێنانی کێڵگە نەوتییەکەی خستەڕوو.