دواین هەواڵ

ئابوری‌

 22/09/2022

هەفتەى داهاتوو پارەى گەنمى جوتیاران دابەشدەکرێت

هەرێم نیوز

وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، پاره‌ی گه‌نمی جوتیاران بۆ ساڵی 2022 گه‌یشتوه‌ته‌ ده‌ستیان و له‌ هه‌فته‌ی داهاتوه‌وه‌ ده‌ست به‌دابه‌شكردنی ده‌كرێت.

نه‌وزاد شێخ كامیل به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بازرگانی له‌ وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، "چه‌كی دوا بڕه‌ پاره‌ی جوتیاران بۆ ساڵی 2022 گه‌یشته‌ ده‌ستیان كه‌ بریتیه‌ له‌ بڕی 34 ملیار و 613 ملیۆن و 77 هه‌زار دینار".

به‌م شێوه‌ی لای خواره‌وه‌ به‌پێی شاره‌كان دابه‌شكراوه‌:

 سلێمانی: هه‌شت ملیار و 798 ملیۆن دینار 
هه‌ولێر: 22 ملیار و 687 ملیۆن دینار .
دهۆك: سێ ملیار و 128 ملیۆن و 77 هه‌زار دینار .

نه‌وزاد شێخ كامیل باسی له‌وه‌شكردوه‌، "به‌مشێوه‌یه‌ كۆتایی به‌ پاره‌ی جوتیاران بۆ ساڵی 2022 دێت و له‌سه‌ره‌تای هه‌فته‌ ی داهاتو پاش  وه‌رگرتنی ڕێكاره‌ كارگێڕی و داراییه‌كان، ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی ده‌كرێت".



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP