دواین هەواڵ

ئابوری‌

 19/09/2022

پێدانی قەرزی کشتوکاڵى تاوەکو 100 ملیۆن دینار لە هەرێم دەستپێدەكات

هەرێم نیوز

وەزیری كشتوكاڵ ڕایدەگەیەنێت، پێدانی قەرزی 15 بۆ 100 ملیۆن دیناری بە جوتیاران و دەرچوانی كۆلێژی كشتوكاڵی دەستپێدەكات.

بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێمی كوردستان، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لەگەڵ بانكی قیرتاس یاداشتی لێكتێگەیشتنیان واژۆكردووە، بۆ پێدانی قەرز بە جوتیاران و دەرچووانی كۆلێژی كشتوكاڵ و ڤێتێنەری.

دەشڵێت:  پرۆژەی بچووك و مامناوەندیان هەیە و بڕی قەرزەكەش لەنێوان 15 ملیۆن دینار بۆ 100 ملیۆن دینار دەبێت، ماوەی دانەوەی قەرزەكە تاوەكو 5 ساڵە و دوای 6 مانگ لە دەستبەكاربوونی پرۆژەكە دەست بەدانەوەی دەكرێت و هیچ سودێكی ناچێتەسەر.

بە وتەی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، لەمڕۆ دووشەممەوە بەڕێوەبەرایەتییە گشتیەكانی وەزارەتی كشتوكاڵ بیرۆكەكان وەردەرگرن، دوای ئەوەی هەڵسەنگاندنی تەواوەتی بۆ دەكرێت ئاراستەی بانكی قیرتاس دەكرێت، پاشان رێكارەكانی بۆ دەگیرێتەبەر تاوەكو خاوەنی بیرۆكەكە سودمەندبێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP