دواین هەواڵ

هەمەرەنگ‌

 پێش 4 هەفتە

وەتسئەپ لە هەزاران جۆر مۆبایلدا لەکاردەکەوێت

هەرێم نیوز

مانگی داهاتوو هەزارەها مۆبایلی جۆری ئایفۆن بە هۆی نزمی ڤێژنی سیستەمەکانیانەوە چیتر وەتسئاپ تێیاندا کار ناکات.

ماڵپەڕی ماشابل رایگەیاند، لە 24ی مانگی هاتووەوە ئەپڵیکەیشنی وەتسئاپ لەسەر ئەو مۆبایلانەی کە پاڵپشتی سیستمی ئای ئۆ ئێس 11 و 10 دەکەن کار ناکات.

ئاماژەی بەوەشداوە، ئەپڵیکەیشنی وەتسئاپ ئاگاداری داوەتە ئەو بەکارهێنەرانەی کە مۆبایلەکانیان پاڵپشتی ئەو دوو سیستمە دەکات و پێی راگەیاندوون بەم زوانە وەتسئاپ لە مۆبایلەکانیاندا کارناکات.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، لەو مۆبایلانەی پاڵپشتی سیستمی ئەندرۆید دەکەن لە سیستمی ئەندرۆید 4.1ـەوە دەتوانن بێ کێشە وەتسئاپ بەکاربهێنن.

 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP