دواین هەواڵ

کوردستان‌

 24/08/2022

لەمەودوا دەبێت سەرجەم شوێنە گەشتیاریەکان زمانى کوردى وەک زمانى سەرەکى بەکاربێنن

هەرێم نیوز

دەستەی گشتی گەشتوگوزاری هەرێم شوێنە گەشتیاریەکان پابەندی زمانی کوردی دەکات و  لە ئەگەرى پابەند نەبوونیش، سزاکەی هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەت دەبێت .

بە فەرمانێکی کارگێڕی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری هەرێم و بە واژۆی ئەمەل جەلال، سەرۆکی دەستەی گشتی گەشتوگوزار، سەرجەم هۆتێل و مۆتێل و کافێ و ڕێستۆرانت و ئەو شوێنە گەشتیاریانەی خزمەتگوزاری گەشتیارییان تیاداپێشکەش دەکرێت پابەند دەکات بەوەی پێویستە زمانی کوردی بکەن بە زمانێکی سەرەکی بۆ لیستی پێشکەشکردنی خواردنەکان و تابلۆی ناوی بازرگانی شوێنەکانیان، بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکەش تەنها وادەی 15 ڕۆژ دیاری کراوە.  

دەشڵێت: "هەر وەک لە فەرمانەکەدا هاتووە کە لە دووتوێی حەوت خاڵدا نوسراوە، پابەند کردنی سەرجەم ئەوشوێنانەی خاوەنی مۆڵەتی گەشتیارین دەبێت زمانی کوردی وەک زمانی سەرەکی و یەکەم، پاشان هەر زمانێکی تری بیانی بنوسرێت."  

ئاماژەى بەوەشکردوە، "لە فەرمانەکەدا سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان و لیژنە تایبەتەکانی ڕاسپاردووە بۆ بەدواداچوون بە جێبەجێکردنی بڕیارەکە و سزای دیاریکراوی سەرپێچی کاران تۆمار دەکرێت کە بە داخستنی شوێنەکە بۆماوەی سێ ڕۆژ دەستپێدەکات، لە ئەگەری دووبارە بوونەوە یان زیاتر شوێنەکە بۆ ماوەی حەوت ڕۆژ تا بە هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی شوێنە گەشتیارییەکە کۆتایی دێت."  





Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP