دواین هەواڵ

کوردستان‌

 17/08/2022

ماڵپەڕە سێکسییەکان لە هەرێمی کوردستان دادەخرێن

هەرێم نیوز

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم لە نووسراوێکدا بڕیاری دا لەبارەی ئەوەی پێویستە سەرجەم کۆمپانیاکانی بواری ئینتەرنێت و مۆبایل "پاکێجی خێزانی" دروست بکەن.

هاوکات، لەو پاکێجەدا چەندین ماڵپەڕی سێکسی، قومارکردن، رێکلامی خواردنەوەی کحولی و چەک قەدەخەدەکرێن.

هەر بەگوێرەی نوسراوەکە، داوا لە کۆمپانیاکانی ئینتەرنێت دەکات پێویستە لە ماوەی مانگێکدا بڕیارەکە جێبەجێبکەن و دەبێت پاکێجەکە لە رووی نرخەوە "گونجاوتر بێت یاخود هەمان نرخی ئێستا بێت".

لەو بارەوە ئانۆ جەوهەر، وەزیری گواستنەوە و گەیاندن لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا راگەیاند، تێکدانی ئاسایشی پێکەوەژیان و کۆمەڵگە، بڵاوکردنەوەی رق و دووبەرەکی و تووندوتیژیی (ئایینی، نەتەوەیی، هتد..) فلتەر و بلۆک دەکرێن.

ئەو ماڵپەڕ، ئەپلیکەیشن و پێگانەی بەگوێرەی نوسراوەکە بلۆک دەکرێن بریتین لەمانە:

1. سووکایەتی بە ئایین، پێغەمبەران، کتێبە ئاسمانییە پیرۆزەکان و گشت ئایین و ئایینزاکانی کوردستان

2. تێکدانی ئاسایشی پێکەوەژیان و کۆمەڵگە. بڵاوکردنەوەی رق و دووبەرەکی و تووندوتیژی (ئایینی، نەتەوەیی، هتد ...)

3. پۆرنۆگرافی (ماڵپەڕە سێکسییەکان)

4. فرۆشتن و کڕینی چەک و تەقەمەنی 

5. قومار بە هەموو جۆرەکانییەوە (ئەلیکترۆنی و هەر بابەتێکی دیکەی قومار)

6. دراوی ئەلیکترۆنی (هەموو جۆرەکانی)

7. هاندان و رێکلام بۆ جگەرە و خواردنەوە کحولییەکان

8. سەرجەم بابەتی ماددە هۆشبەرەکان

9. هاندانی تووندوتیژیی خێزانی، تووندوتیژی لەگەڵ ئافرەت و منداڵ بە هەموو جۆرەکانیەوە

10. تووندوتیژی دژی ئاژەڵ



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP