دواین هەواڵ

کۆمەڵایەتی‌

 14/08/2022

ئایا منداڵانیش توشی خەمۆکی ئەبن ؟؟؟

لەیلا دارین - پسپۆڕی دەروونی گشتی 
ماڵپەڕی (power of positivity) ڕاپۆرتێکی بڵاوکردۆتەوە کە تێیدا باسی دیارترین نیشانەکانی خەمۆکی لە منداڵاندا دەکات کە نابێت پشتگوێ بخرێت و تێبینيش کراوە کە منداڵان لەوانەیە توشی خەمۆکی بن کاتێک نیشانە نەرێنیەکان بەردەوام دەبن و کاریگەری لەسەر لایەنی کۆمەڵایەتی، چالاکیەکان، ژیانی خێزان و کاری قوتابخانە،دەبێت و
ڕێژەی لە (٪١ -٪٢) ی منداڵ توشی خەمۆکی دەبن

لە گرنگترین ئەو نیشانانەش بریتین لە :

١- بێتاقەتی و نائومێدی

منداڵەکە لەوانەیە تووشی نائومێدی و دڵتەنگیەکی زۆر بێت و بە ئاسانی بگریێت و هەندێکیان فرمێسکەکانیان بشارنەوە، ئەو منداڵانەی تووشی خەمۆکی دەبن زۆرجار بەهێواشی وەڵام دەدەنەوەو دەڕۆن و قسە دەکەن و لەوانەیە کەمتر دڵخۆش و چالاک بن لە منداڵی ئاسایی.

٢_کەمی سەرنج و بێزاری

منداڵێک کە بەبەردەوامی حەزی لە وەرزش کردن بووبێ لەوانەیە لەناکاو بڕیار بدان کە ئەو جۆرە چالاکیانە ئەنجام نەدات، لەوانەیە پێشنیارێک ڕەت بکاتەوە بۆ بەشداریکردن لەو شتانەی کە پێشتر بە بەردەوامی چێژی لێ بینیوە .

٣- توڕە بوون و گرژی
منداڵێکی خەمۆک ناتوانێت دانیشێت یان نیشانەکانی دەربخات لە ڕێگەی بێخەوی، رەنگە نیگەران و پەست و پەشێو دیار بێت و توڕەو بێزاربێت بەبەردەوامى.

٤- نائارام و خەمبار

ڕەنگە منداڵ مەزاجێکی خەمبار و نا ئارامی هەبێت و لە ئەنجامی نائارامییەکەی خۆی توڕە و بێزاربێت.

٥-هەست کردن بەتاوان و زیانگەیاندن بە خۆی

ئەو منداڵانەی تووشی خەمۆکی بوون لەوانەیە تووشی نائومێدی خولیا و هەڵەی هەستپێکراو بن، هەست بە تاوان بکەن و وا هەست بکەن کە بێ سوودن.

ڕەنگە ئەم منداڵانە زیانێکی جەستەیی بە خۆیان بگەیەنن یان مەترسیی گەورەیان هەبێت و نموونەیەکی ڕوونی ئەم جۆرە کردەوانە زیان بە خودی خۆیان بگەیەنێت و هەوڵی خۆکوژی یان بیرۆکەی خۆکوژیان هەبێت.

٦- خۆبەکەم زان و ڕەشبین

منداڵی خەمۆک بەردەوام ڕەشبینە و خۆی و تواناکانی خۆی بەکەم دەزانێت

٧-هەستکردن بەگۆشەگیری

منداڵەکە هەست بە گۆشەگیری دەکات و هیچ هاوڕێ ی نییە و هاوڕێیەتی کەس ناکات .

٨- گۆڕانکاری لە کێش یان خواردن

لەوانەیە لە زۆربەی ئەو منداڵانەی کە خەمۆکییان هەیە کێشیان زیاد بکات یان کەم بکات، ڕەنگە بەهۆی نەخۆشیەکەیانەوە زۆر بخۆن یان کەم بخۆن .

٩- ناڕێکی خەوتن

منداڵێک کە تووشی خەمۆکی دەبێت لەوانەیە مەیلی خەوتنی زۆر ببێت، يان خەوی لە ڕادەبەدەر یان زوو خەوتنی بۆدروست ببێت بە ڕۆژدا لە قوتابخانە، یان کەم دەخەوێت و شەوان بەخەبەرە .

١٠-خۆدزینەوەو دورەپەرێزی

منداڵێک کە خەمۆکی هەیە لەوانەیە خۆی لە هەوڵ و ئەرکەکانی ڕۆژانە یان قوتابخانە بەدوور بگرێت و خۆی بدزێتەوە لە چون بۆ شوێنی قەرەبالغ .



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP