هەرێم نیوز
حکومەتی ھەرێم ڕایدەگەیەنێت، لە ماوەی حەوت ساڵی رابردوودا داھاتی باج و گومرگ ٦٤٠ ملیار دینار زیادیکردووە.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی ھەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەبێ ئەوەی ھیچ بڕێک لە وەرگرتنی باج زیادکرابێت، داھاتی باج بەھۆی ھەڵوەشاندنەوەی لێخۆشبوونە نایاساییەکان و میکانیزمی نوێ بۆ رێگریکردن لە پێدانی باج و دەرکردنی رێنمایی و دیاریکردنی سزا لەگەڵ جێبەجێکردنی یاسای باج وەک خۆی داھاتی باجیان زیادکردووە.
ئاماژەى بەوەشکردوە، لە ساڵی ٢٠١٦دا داھاتی باج ١٧٩ ملیار دینار بووە و لە ساڵی ٢٠١٧یش ٢٠٦ ملیار دینار و تەنھا لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٢ ش ٤١٨ ملیار دینار داھاتی باج لە ھەرێمی کوردستان کۆکراوەتەوە، واتە ساڵ دوای ساڵ داھاتی باج زیادیکردووە، بەجۆرێک لە ساڵی ٢٠١٦ تا ٢٠٢٢ داھاتی باج بە نزیکەی ٦٤٠ ملیار دینار زیادیکردووە.