دواین هەواڵ

ڤیدیۆ‌

 03/08/2022

مەراسیمی ناساندنی کتێبی ( ئافرەت و ژانی لەدایکبوونێکی نوێ)

بەهەست بەختیار- سلێمانی

ڕۆژی سێشەمە 2022 2/8 لە (هۆڵی خاک ) شاری سلێمانی بە ئامادەبوونی بەرپرسانی حیزبی و حکومی و نوسەران و ڕۆشنبیران مەراسیمی ناساندنی کتێبی نوسەر و شاعیر و پێشمەرگەی دێرین ( هەڤاڵ کوێستانی ) بەناوی ( ئافرەت و ژانی لەدایکبوونێکی نوێ ) بەڕێوەچوو.

کتێبی ئافرەت ژانی لەدایکبوونێکی نوێ لە ساڵی (١٩٧٩) نوسراوە و لەماوەی کەمتر لە سێمانگ چاپی یەکەمی نامێنێت و لەهەمان ساڵدا لە مهابات چاپی دووەمی بڵاوکرایەوە ، ئێستاش دوای ٤٣ ساڵ دووبارە چاپی سێیەم لە مەڕاسیمێکدا بڵاوکرایەوە، دەربارەی ئامانجی نووسەر لە نووسینی ئەم کتێبە گۆڕینی تێڕوانینی پیاوە بەرامبەر بەژن و تێڕوانینی ژنیش بەرامبەر بە خۆی، لەهەمنکاتیشدا هەوڵێک بوو بۆ هاندانی ژنان بۆ بەشداریکردنی لە خەباتی ڕەوەی ئەو کاتەی میللەتەکەماندا.

هەڤاڵ کوێستانی تایبەت بە هەرێم نیوز وتی: ڕاستە ماوەیەکی زۆر بەسەر ئەم کتێبەدا ڕۆشتووە کۆمەڵێک گۆڕانکاری زۆر بەسەر کۆمەڵگا و بیرکردنەوەی پیاو ژندا هاتووە،  بەڵام زۆرێک لە خوێنەران پێیان وایە ئەم کتێبە هەر خاوەنی بەهایەکی بەرزی مەعریفەو گرنگی خۆی هەیە.

ئامینە ئەحمەد ئەندام لە تۆڕی هاوبەشی ڕێکخراوەکان سەبارەت بە نووسەر کتێبەکە و گرنگی ئەم کتێبە وتی: ئێمە وەک ژنانی ڕێکخستنەکان لە کۆندا نووسینی کتێبێکی وا زۆر لامان گرنگ بوو و چەندین دەرگای تێگەیشتنی بۆ دەکردینەوە،ئەم کتێبە خزمەتیێکی زۆری بە ژنان کردووە، ماف و ڕۆڵی ژنی پشانداوین لە کۆمەڵگادا.

 نووسەر مهابات شێخ حەمە ئەمین کە خوێندنەوەی بۆ کتێبی ( ئافرەت و ژانی لە دایکبوونی نوێ)کردوە لە لایەن تۆڕی هاوبەشی ڕێکخراوەکانەوە خەڵاتی ڕێزلێنانی پێشکەشکرا و  لەوتەیەكدا وتی : وەک ژنێک توانیومانە ئەم کتێبە بخوێنمەوە هەڵسەنگاندنی بۆبکەم لە ڕووی ئەوەی چەند کتێبێکی بەسوود و بەهێزە لەڕووی بابەتی ژنان و گەنجان بەتایبەت و ئەم نەوە تازەی، بۆیە بە پێویستمان زانیی دووبارەچاپبکرێتەوە و خوێنەران سوودی لێببینن.

 مەڕاسیمەکە بەبەخشینی خەڵاتی ڕێزلێنان بە نوسەر هەڤاڵ کوێستانی  كۆتایهات.

 

 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP