دواین هەواڵ

کلتور‌

 28/06/2022

هەندێک شانۆگەری زیاد لە قەبارەی خۆی گەورەدەکرێت

سدیق عەزیز

زۆر قسەکردن لەسەر نمایشێک و زیاد گەورەکردنی لە حەجمی خۆی، کە لەڕاستیدا وانەبێت ، پەیوەندی بە چەقبەستووی ئاستی مەعریفی شانۆیی و سوڕانەوەیە لە بازنەیەکدا، سادەییی لەبینین و وتنەوەی قسەی دەستەجەمعی و تێڕواننێکی دەستەجەمعیە بۆ نمایشێک ،کە ئەم دوای قسەکانی ئەوی دیکە دەکەوێت ، بەمانایەک کە نووسەرێکی دیار یان شانۆکارێک وتی ئەم نمایشە جوانە،لەدوای ئەم نوسەرەوە هەمووی ئەم ڕستانە دووبارەدەکاتەوە، پێمان وایە کە ئەم نووسەرە وتی نمایشکە جوانە، ئیدی من دەبمە کەسێکی غەریب وعەجیبی ناو دنیای شانۆ، کە من بڵێم نەخێر وانیەو ئەم نمایشە لەو ئاستەدا هونەریە بەرزەدانیە،ئەم قسە دووبارەکردنەوەیە دەبێتە دەردێکی کوشندە و پەتایەک وەک کۆرۆنا لەکەسێکەوە دەگوزرێتەوە بۆ کەسیكی دیکە.

نازانم جوانی نمایشێک دەبێ لەچی دابێت کە لەماوەی پەنجا دەقەدا ، نەتوانی هەناسیەکی ئارامی بەیت و بۆ ساتێک ئەکتەرەکان لە هاوار هاوار و قیژە قیژ نەکەون،بەردەوام ئەم بەسەر ئەودا بقیژێنێت ،هەربەڕاستی ریتمی ژیانی ڕۆژانە و قسەکردن لەسەر کێشەکانی ناو کۆمەلگە هەمووی ئەم هاوار هاوار و ڕاکە ڕاکەو قێژەو هاوارەیە، ئەگەر گریمانێک وابێت،ئەی کاری هونەر و جوانی هونەرو تەرح و پەیامە هونەریەکە لە ناو فۆڕم و تەکنیکی هونەریدا هەردەبێت ئاوابێت و نەتوانین لەناو فۆڕمێکی شانۆییدا،کێشەکان بگەیەنینە بینەران

لەهەندیك لەو نمایشانەدا ،ڕەگەزی مێنیە دەبێتە رەگەزی نێرینەوە، بەمانایەک خانمێکی ئەکتەر،وەک ئەکتەرێکی پیاو قسەدەکات و هاواردەکات و تۆڕدەبێت وخۆی دەجوڵێنێت و خۆی بادەدات ،بەو مانایەی کە ئەم خانمە نیشانمانبدات لەنمایشکەدا سەرکەوتووە و زالە بەسەر کارەکتەرەکەیدا، کەئەمش دەگەڕیتەوە بۆ دوو هۆکار،یان کەم شارەزایی دەرهێنەرە لە نواندندا ،یان کاریگەری و فەرزیاتی دەرهێنەرە بەسەر ئەکتەرە ژنکەدا.

بەدرێژای نمایش ئەکتەرەکان لەناو یەک جگرافیەی شانۆدا قەتیسکراون،جگە لەجوڵیەکی مەوزوعی و زۆر جاریش بێ هۆکار،بەس دیالۆگ دەڵێن و دەیڵێنەوە بەبێ ئەوەی وەستانێک فاریزەیەک ،بەرز و نزمی ریتمی دەنگ لەنێوانیاندا هەبێت.

ئیتر نمایشێک کە نەیتوانی بەسەر ئەم حاڵەتە بچوکاندا سەرکەوێت،دەبێت جوانی ئەم نمایشە لەچیدابێت.

کێشەیەکی تر ئەوەیە کە پێمانوابێت،نمایشێک باسی دەسەلات و گەندەڵی و کێشەەکانی ژن مێرادەیەتی کرد ،ئیتر نابینابین لەئاست قسەکردن لەسەر تەکنیک و فۆڕمی نمایش و ئاستی هونەری، ئەم حاڵەتەش دەمانباتە بۆ هەمان کێشەی نمیاشيکانی سالانی هەشتاکان،کەزیاتر بیرکردنەوەبوو لەکێشە سیاسیەکان و مەسەلەی نەتەوەو ئازادی،کەبیەنە تیایدا تووشی حاڵەتی بەتاڵکردنەوەی دەرونی دەبوو.

بەداخەوە دەڵێم کە زۆر گەورەکردنی نمایشێک ،بوونی گروپێک لەهاوڕی و دۆستی دەرهێنەرکە لەپشتیەوە وەستاون بۆ ستایش و مەتحکردن،کەپیم وایە ئەمە کاریگەریکەی خراپ دروستدەکات لەسەر ڕیچکە زانستیەکی شانۆ.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP