ئا: دەریا سەمین
هەندێکجار ئازارێک یان نیشانەیەکی مەترسیداری تەندرووستی لە جەستەماندا ڕوودەدات و زۆر دەمانترسێنێت، بەڵام مەرج نییە یەکسەر بترسیت، ئەمەی خوارەوە هەندێک لەو نمونانەیە:
– ئازاری سنگ
تۆ یەکسەر وادەزانیت کێشەت لە دڵتدا هەیە، بەڵام ئازاردانێکی کاتی پشت و شانەکان دەکرێت ببێتە هۆی ئازار لە سنگدا کە کاتییە.
– سەرگێژخواردن
مەرج نییە سەرگێژخواردن نیشانەی نەخۆشی مەترسیداربێت، هەندێکجار ماندویەتی زۆری ڕۆژەکە و قەلەقی وادەکات سەرت گێژبخوات.
– گیرانی قورگ و گۆڕانی دەنگ
بەکتریایەکی ئاسایی و کاتی دەتوانێت توشی ئەم دۆخەت بکات، بۆیە زۆر پێویست بە ترس ناکات.
– بەرز و نزمی پلەیی گەرمایی جەستە
پلەی گەرمی جەستە جاروبار بۆخۆی گۆڕانی بەسەردا دێت بەپێی شوێن و کەش و هەوا و گۆڕانکاری هۆڕمۆن و پێویست بە ترس ناکات.
– تەزین و سڕبوونی دەستەکان
ئەمەش ھەست کردنە بە حاڵەتێک وەکوو ڕاچوونی دەرزی بە پێستی دەست، قاچ یان ھەر شوێنێکی دیکە، مەترسیدار نییە و ماندویەتی یان دانیشتنی زۆر لە سەر قاچ یان خەوتن لە سەر دەست هۆکارە.
«بەھیوام لەش ساغ بن »