دواین هەواڵ

تەندروستی‌

 پێش 2 هەفتە

شەکرەکەم چۆن بێت باشە؟؟

د.داهات حەوێزی - پزیشکی پسپۆری هەناوی و شەکرە

ئامانجی پارێزی شەکرە و ئەو چارەسەرانەی بەکاردێت بۆ ئەوەیە نەخۆشەکە شەکرەکەی کۆنتڕۆڵ بێت و تووشی ماکەکانی نەخۆشیەکە نەبێت، پێویستە کەسەکە جارجارە فەحسی شەکرە و زەخت بگرێت لە ماڵەوە.

لە کەسێکی تووشبوو بە شەکرە ئەگەر پێوانەکانی بەم شێوەیە بێت واتە شەکرەکەی کۆنتڕۆڵە و توشی هیچ کێشەیەکی تەندروستی نابێت انشاءلله:

-شەکرەی پێش نان خواردن(بە سکی ناشتا) وا باشە لە نێوان ۹۰-١۳٠ بێت

-شەکرەی دوای نان خواردنی لە ۱٨۰ زیاتر نەبێت

-بەرزەفشاری خوێن (زەخت)ی ۱۳۰/٨٠ واتە ۱۳ بە ٨ بێت

-فەحسی ۳ مانگی شەکرە(شەکرەی کەڵەکەبوو-خەزنکراو HbA1c) لە ٦٫٥-٧٪ بێت

-فەحسی چەوریەکانی بەو شێوەیە بێت

چەوری دڵ LDL لە ۱۰۰ کەمتر بێت

چەوری کۆلیسترۆڵ لە ۲۰۰ کەمتر بێت

چەوری سەرجگەر TG لە ۱٦۰ کەمتر بێت

-کێشی لەش ئاسایی بێت و نەخۆشەکە بەردەوام وەرزش بکات.

-پێویستە نەخۆشەکە فەحسی قاچ و فرمانی گورچیلەکان و ئەنزیمەکانی جگەر و ئیکۆی دڵ و پشکنینی چاو ئەنجام بدات بەپێی پێویستی.

"بەهیوای لەشساغی بۆ گشت لایەکتان"

 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP