دواین هەواڵ

تەندروستی‌

 پێش 2 هەفتە

تەندروستی سلێمانی: ئەو ھاووڵاتیەی توشبووی تای خوێنبەربوون بوو نەخۆشخانەی بە جێھێشت

هەرێم نیوز 

تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، ئەو ھاووڵاتییەی لە چەند رۆژی رابردوودا دەرکەوت تووشبووی تای خوێنبەربوونە، دوای نزیکەی 10 رۆژ لە وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بە تەندروستییەکی باشەوە نەخۆشخانەی جێھێشت.

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی چەند رۆژی رابردوو، ھاوڵاتییەکی تەمەنی ٢٣ ساڵی خەڵکی کەرکوک، سەردانی نەخۆشخانەی شاری کرد و دۆخی تەندروستی ناجێگیربوو، پاش ئەنجامدانی پشکنینی سەرەتایی چەند نیشانەیەکی ڤایرۆسی تای خوێنبەربوونی تیادا بەدیکرا و پشکنینەکانی نێردرا بۆ تاقیگەی تەندروستی ناوەندیی بەغداد.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە ئەنجامی پشکنینەکانی تاقیگەی تەندروستی ناوەندیی بەغداد، دەرکەوت ئەو ھاووڵاتییە توشبووی تای خوێنبەربوونە و دەستبەجێ دەستکرا بە چارەسەرکردنی بەپێی پرۆتۆکۆڵی زانستی.

ئاماژەی بەوەشداوە، دوای ھەشت رۆژ لە وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی، ئەو ھاووڵاتییەی تووشی ڤایرۆسی تای خوێنبەربوون بوو بە تەندروستییەکی باشەوە رەوانەی ماڵەوە کراوەتەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP