هەرێم نیوز
مەسرور بارزانى، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌په‌یامێكدا نیگه‌رانی بۆ كوژرانی دوو مامۆستای زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین ده‌ربڕی و رایگه‌یاند، " ده‌بێت وه‌زاره‌تی ناوخۆ و ده‌زگا ئه‌منییه‌كان، هه‌مو ڕێكارێكی پێویست بگرنه‌به‌ر بۆ بنبڕكردنی چه‌كی بێ مۆڵه‌ت و ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی تاوانباران و خراپكاران له هه‌ر پله و ئاستێكدا بن".
دەقى ڕاگەیەنراوەکەى سەرۆکى حکومەتى هەرێم:
پەیامێک لە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە
زۆر خەمبارم بە شەهیدبوونی د.کاوان ئیسماعیل و د.ئیدریس حەمەخان. لەدەستدانی ئەو دوو مامۆستا بەڕێزە، کارەساتێکی دڵتەزێنە. پرسە و سەرەخۆشی لە کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکانیان و لە خۆمانیش دەکەم و هاوبەشی خەمیانم. خوای مەزن گیانیان بە بەهەشت شاد بکات.
وەزارەتی ناوخۆ و دەزگا ئەمنییەکان، توانییان لە ماوەیەکی کەمدا، تاوانبار دەستگیر بکەن و رادەستی یاسای بکەن بۆ ئەوەی بە سزای یاسایی خۆی بگات.
دەبێ وەزارەتی ناوخۆ و دەزگا ئەمنییەکان، هەموو رێکارێکی پێویست بگرنەبەر بۆ بنبڕکردنی چەکی بێمۆڵەت و رووبەڕووبوونەوەی تاوانباران و خراپکاران لە هەر پلە و ئاستێک‌دا بن.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
28ی حوزەیرانی 2022