دواین هەواڵ

تەندروستی‌

 25/06/2022

تاکو ئێستاکە سوودو زیانەکانی کەڵەشاخت زانیوە ...؟!

ئامادەکردنی :تارا فاتح قوتابی شیکاری نەخۆشیەکان

کەڵەشاخ سوودی زۆرە، بەڵام ئایا زیانی هەیە؟

با پێکەوە زیانەکانی کەڵەشاخ بزانین: کەڵەشاخ یەکێکە لەو ڕێگە چارەسەرییە لە پزیشکی جێگرەوە لە کۆنەوە بەکاردێت، کە بنەمای کارەکەی پەیوەستە بە بەکارهێنانی چەند کوپێک تایبەت و بۆدانانی لەسەر پێست بۆ ئەوەی کاربکات بۆ مژین و کۆکردنەوەی خوێن لەشوێنی کوپەکە.

کەڵەشاخ یارمەتی کەمکردنەوەی ئازار و حەسانەوەی ماسولکەکان دەدات بە زیادکردنی لێشاوی خوێن، هەروەها دەتوانێت لەش لە ژەهر ڕزگار بکات، هەروەکو چۆن کەڵەشاخ سوودی هەیە بەهەمان شێوە چەند زیانێکی هەیە، بۆیە زیانەکانی کەڵەشاخ چیە ؟

زیانەکانی کەڵەشاخ:

لە ڕاستیدا، کەڵەشاخ بە گشتی چارەسەرێکی سەلامەتە ئەگەر بە باشی لەلایەن پسپۆرەوە ئەنجام بدرێت وە زیانەکانی کەڵەشاخ سنوردارکراوە لەسە ر هەندێک نیشانە کەڕەنگە لەماوەی چارەسەر کردن یاخود دوای چارەسەر کردن ڕاستەوخۆ ، لەوانە:

هەست بە گێژ بوون دەکەم. ∙ئارەقکردن یان ڕشانەوە. ∙سەرئێشە. ∙ئازارێکی بچووک لە شوێنەکانی کەڵەشاخەکە. ∙توشبوون بە نەخۆشییەکانی گوازراوە لەڕێگەی خوێنەوە، وەک هەوکردنی جگەر لەجۆری B و هەوکردنی جگەر لەجۆری J، ئەگەر کوپەکان و کەلوپەلەکان بە خوێن پیس بن و بە شێوەیەکی گونجاو تەعقیم نەکرێت لەنێوان نەخۆشەکاندا.

لەوانەیە کەڵەشاخ هەندێک نیشانە یان ڕووشاندن بەجێ بهێڵێت لەشوێنی دانانی کوپەکانی کەڵەشاخەکە، بەڵام بە خێرایی دەست دەکات بە کاڵبوونەوە لە ماوەی چەند هەفتەیەک دوای کەڵەشاخ کردن ، بەڵام بەمەرجێک دوایی ڕێنمایی پزیشکی بکەویت.

هەروەها ڕەنگە مەترسی هەوکردن و مەترسی توشبوون هەبێت لەکاتی ئەنجامدانی کەڵەشاخ ، بەڵام زۆرجار مەترسییەکە کەمە وە دەکرێت دووربخرێتەوە کاتێک پسپۆرەکە پەیڕەوی شێوازی درووستی ئەنجامدانی کەڵەشاخ بگرێتە بەر وە پاککردنەوەی پێست پێش و دوای ئەنجامدانی کەڵەشاخ .

سوودەکانی کەڵەشاخ:

یەکێک لەگرنگترین سوودەکانی کەڵەشاخ بریتییە لە کەمکردنەوەی ئازار و، یارمەتیدان بۆ ڕزگاربوون لەئێشی ماسولکەکان و زیادکردنی حەسانەوە، هەروەها کەڵەشاخ لەوانەیە یارمەتی کەمکردنەوەی نیشانەکانی ئەم نەخۆشیانەی خوارەوە بدات:

پشتێنەی ئاگرەکە. ∙ئیفلیجی دەمووچاو. ∙کۆخە وهەناسە تەنگی. ∙زیپکە. ∙داخوڕانی کڕکڕاگە.

بە دڵنیاییەوە، خوێندنی زیاتر هێشتا پێویستە بۆ سەلماندنی ئەمە.

چەند تێبینیەک دەربارەی ئەنجام دانی کەڵەشاخ :

لێرەدا هەندێک ئاگادارکردنەوە هەیە بۆ یارمەتیدان لە خۆلادان لە زیانەکانی کەڵەشاخ: ∙کەڵەشاخ بۆ منداڵانی خوار تەمەن 4 ساڵ پەسەند نییە، هەروەها ئەکرێت کەڵەشاخ بۆ منداڵە بەتەمەنەکان بکرێت بەڵام بۆ ماوەیەکی زۆر کورت بۆ کەمکردنەوەی مەترسی و زیانەکانی کەڵەشاخ.

ئاگاداربە لە کاتی کەڵەشاخ کردن بۆ ئەو نەخۆشانەی کە چارەسەر وەر دەگرن بۆ دژە مەیین ، ئەوەش لە ترسی کێشەی خوێنبەربوون.

پێست دەبێت تەندروست بێت کاتێک کەڵەشاخ ئەنجام دەدرێت، نابێت ئەنجام بدرێت لەکاتی سووتان، بەرکەوتنی تیشکی خۆر یان ڕووشاندن یان برینی کراوە یان شکان.

ئافرەتانی دووگیان دەبێت خۆیان بەدوور بگرن لە ئەنجامدانی کەڵەشاخ لەدەوروبەری ناوچەی سک یان خوارەوەی پشت. ∙

باشتر وایە بۆ ئافرەتان لەماوەی سوڕی مانگانەدا دوور بکەونەوە لەئەنجام دانی کەڵەشاخ.

قەدەغەیە کە کەڵەشاخ ئەنجام بدرێت کاتێک تووشی هەندێک نەخۆشی دەبیت، لەوانە:

نەخۆشیەکانی خوێنبەربوون، وەک هیمۆفیلیا یان ئەنیمیای تیژ. ∙هەندێک لەنەخۆشیە شێرپەنجەییەکان. ∙توشبوون بەنەخۆشی سیل. ئەگەر تووشی جەڵتە هاتبێتیت بۆماوەی 6مانگ پێش ئەنجام دانی کەڵەشاخ. 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP