هەرێم نیوز
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ئافره‌تان و خێزان له هه‌ولێر ڕایدەگەیەنێت، دایكێك، منداڵه‌كانی كه ته‌مه‌نیان له خوار یه‌ك ساڵیدایه به شێوازێكی زۆر دڕندانه ئه‌شكه‌نجه داوە و ئێمەش ڕێکارى یاساییمان دژى گرتۆتەبەر.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ئافره‌تان و خێزان له هه‌ولێر له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، "دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن هه‌واڵده‌رێكه‌وه تیمه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیان ئاگاداركرانه‌وه، له بونی حاڵه‌تێكی ئه‌شكه‌نجه‌دان، كه‌وا دایكێك منداڵه‌كانی كه ته‌مه‌نیان له خوار یه‌ك ساڵیدایه به شێوازێكی زۆر دڕندانه ئه‌شكه‌نجه ده‌دات، ده‌ستبه‌جێ به سه‌رپه‌رشتی نه‌قیبی پۆلیس كاروان جه‌میل لێپرسراوی تیم مۆبایله‌كان، له‌گه‌ڵ تیم مۆبایلی رۆژئاوای هه‌ولێری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان گه‌یشتن به شوێنی روداو و دوای دڵنیابون له راستی روداوه‌كه و به‌ده‌ستهێنانی به‌ڵگه‌ی ڤیدیۆیی ئه‌شكه‌نجه‌دان، دایكه‌كه و منداڵه‌كانی هێنرانه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان".
دەشڵێت: "له ده‌ره‌نجامدا رێكاری یاسایی پێویست به‌رامبه‌ر به دیاك و دو منداڵه‌كه گیرایه‌به‌ر و ره‌وانه‌ی به‌رده‌م دادوه‌ر كران، بۆئه‌وه‌ی دایكه‌كه به سزای یاسایی بگات و منداڵه‌كانیش رێكاری پێویست و ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تیان بۆ دابین بكرێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "ڤیدیۆی ئه‌شكه‌نجه‌دان و به‌ڵگه‌ی پێویستی روداوه‌كه پێشكه‌شی دادوه‌ر كراوه و له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان پارێزراون".
ئەەشى خستۆتەڕو، "داوا له‌سه‌رجه‌م هاوڵاتیان ده‌كه‌ین، له‌بونی هه‌ر حاڵه‌تێكی نه‌خوازراوی له‌مشێوه‌یه، هاوكارمان بن و ئاگادارمان بكه‌نه‌وه له رێگای په‌یوه‌ندیكردن به‌هێڵی گه‌رمی ژماره (199) یاخود له رێگای په‌یجی فه‌رمی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان، ئاگادارمان بكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین رێكاری پێویست له دژی ئه‌م جۆره تاوانانه ئه‌نجام بده‌ین".