هەرێم نیوز
گەشتوگوزاری هەولێر، ئێوارانى هەموو شەممەیەک ئاهەنگ و كۆنسێرتی هونەری بێ بەرانبەر لەیەکێک لە پارک و شوێنە گشتییەکانى هەولێر ساز دەكرێت.
ئیسماعیل مینە خان، بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری هەولێر لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، بەمەبەستى سەرنجڕاکیشانى گەشتیاران و دروستکردنى کەشێکى خۆش لەوەرزى هاویندا، ئێوارانى هەموو شەممەیەک ئاهەنگ و كۆنسێرت وەك بەشێك لە چالاكییە جۆراوجۆرەكانی گەشتوگوزار بێ بەرانبەر ساز دەكرێت.
ئەوەشی خستەڕوو، ئاهەنگ و کۆنسێرتەکات کاتژمێر (8:00)ى ئێوارە دەستپێدەکات و هەرجارەش لە یەکێک لە پارکەکانى هەولێر ئەنجام دەدرێت.
باسی لەوەش کرد، هەولێر شارێکى سەقامگیرە و لەو رێگەیەوە دەیانەوێت کەشێکى گەشتیارى بۆ گەشتیاران ساز بکەن و وابکەن ژمارەى گەشتیاران رولە بەرزبونەوە بکەن.