دواین هەواڵ

کوردستان‌

 24/05/2022

بەڕێوەبەری بانکی تانجەڕۆ لەكارەكەی دور خرایەوە

هەرێم نیوز

بە بریاری ئاوات شیخ جەناب وه‌زیری دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان به‌ڕێوه‌به‌ری بانكی تانجەرۆی له ‌سلێمانی لە کارەکەی دورخرایەوە.

ڕۆژی20- 3- 2022 دوو خانەنشین لەکاتی نۆرەگرتن بۆ وەرگرتنی موچەی خانەنشینی لەبەردەم بانکی تانجەرۆی سلێمانی گیانیان لەدەستداو لەدوای ئەو رووداوەش بەرێوبەری بانكەكە نێردرایەماڵەوە و  وەزیری دارایی و ئابوریش بڕیاریدا لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە پێکبهێندرێت.

لەبارەی فەرمانی دورخستنەوەكەش سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری  ناوەڕۆکی نوسراوی دورخستەوەی ئەو بەڕێوبەری بۆ  میدیاكانی گۆران ئاشكراكردوە کە تێیدا هاتوە "بەپێی ئەو دەسەڵاتەی پێماندراوە بڕیارماندا بەدەستلەکارپێکێشانەوەی (روقیە عومەر سەعید) بەڕێوەبەری بانکی تانجەرۆ و بەڕێوەبردنی کارەکانی لەلایەن (تارا ساڵح محەممەد) جێگری بەڕێوەبەری بانکەکە".

رۆژی 20ی ئاداری 2022، لەبەردەم بانکی تانجەر و دوو خانەنشین گیانیانلەدەستدا؛ راپۆرتی پزیشکی رایگەیاند، جەڵتە لێیداون وەزیری داراییش فەرمانیدا بەڕێوەبەری بانکی تانجەرۆ دەستلەکاربکێشێتەوە، لیژنەیەکیش پێکهێنراوە بۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوەکان.




Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP