دواین هەواڵ

کوردستان‌

 20/05/2022

کەشناسی: دووشەمەی داهاتو شەپۆلێكی چڕی خۆڵبارین هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە

هەرێم نیوز   

کەشناسی عێراق رایگەیاند، رۆژی دووشەممەی داهاتوو شەپۆلێکی چڕی خۆڵبارین 12 پارێزگای  عێراق دەگرێتە.

عامر جابری، وتەبێژی دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق  رایگەیاند، رۆژی دووشەمەی داهاتو شەپۆلێكی چڕی خۆڵبارین  عێراق و هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە بە جۆرێک لە هەندێک شوێن ئاستی بینین بۆ 500 مەتر کەمدەبێتەوە.

وتیشی، داوا لەهاوڵاتیان دەكەین  لە رۆژی دووشەممەی داهاتو هەوڵبدەن کەمترین دەرچوونیان هەبێت و لەماڵەکانیاندا بمێننەوە تەنیا بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت، بەتایبەت ئەوانەی بەتەمەنن یان ئەوانەی کێشەی هەستیارییان هەیە و هەناسەیان تەنگە.

وتەبێژی دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق، راشیگەیاند،"رۆژی سێشەممە شەپۆلی خۆڵبارینەکە کۆتایی پێدێت و دۆخی کەشوهەوا وەکو سەرەتای هەفتەی لێدێتەوە".



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP