هه‌رێم نیوز
هه‌نارده‌ی نه‌وتی خاوی ئێران بۆ چین له دوای ده‌ستپێكردنی شه‌ڕی ئۆكرانیا به‌شێوه‌یه‌كی زۆر كه‌میكردوه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی په‌كین نه‌وتی خاوی روسی به نرخێكی كه‌متر ده‌ستده‌كه‌وێت.
له‌ئێستادا 40 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئێرانی له عه‌مباره‌كانی ده‌ریا له ئاسیادا هه‌ڵگیراوه و به دوای كڕیاردا ده‌گه‌ڕێت.
ئەو سزایانەی ئەمه‌ریکا و ئەوروپا بەسەر مۆسکۆدا سەپاندویانه، نەوتی خاوی ڕوسیای به‌ره‌و وڵاتانی رۆژهه‌ڵات وه‌رچه‌رخاندوه، چین-یش ئه‌مه‌ی وه‌ك ده‌رفه‌ت وه‌رگرتوه‌و خواستی لەسەر نەوتی ئێران و ڤەنزوێلا کەمکردوه‌ته‌وه، كه هەردوکیان لەژێر سزاکانی ڕۆژئاوادا گیرۆده بون.
داتاکانی کەشتیوانی دەریانخستوە، تا ناوەڕاستی مانگی ئایار، نزیکەی 20 کەشتی کە نەوتیان لە ئێرانەوە بارکردوە لە نزیک سەنگافورە لەنگەرییان گرتوە.
کۆمپانیای کێپلەر مەزەندەی کردوە، قەبارەی نەوتی خاوی ئێران کە لە کۆگاكانی نزیک سەنگافورە هەڵگیراوە لە ناوەڕاستی مانگی ئایاردا بۆ 37 ملیۆن بەرمیل زیادیکردوە، لە کاتێکدا لە سەرەتای مانگی نیساندا 22 ملیۆن بەرمیل بوە.
دوای ماوەیەکی کەم لە هێرشی بۆ سه‌ر ئۆکرانیا، ئەمریکا هاوردەکردنی نەوتی خاوی روسیای قەدەغەکرد، یەکێتی ئەوروپاش بیر لە قەدەغەکردنی ده‌كاته‌وه، به‌ڵام قۆناغ بە قۆناغ، ئەمەش بوه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی بارکردنی نەوتی خاوی روسیا بەرەو ئاسیا بڕوات و به نرخێكی هه‌رزان له‌وێ بفرۆشرێت.
حەمید حوسێنی، ئەندامی دەستەی کارگێڕی کۆمەڵەی هەناردەکارانی نەوت، گاز و پترۆکیمیایی ئێران لە تاران بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی وتوه: ڕوسیا دەتوانێت نزیکەی نیوەی هەناردەکردنی بۆ باشوری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا بە تایبەت بۆ چین لابدات، ئەمەش مەترسییەکی گەورەی مەترسیدارە بۆ سەر هەناردەکردنی نەوتی خاوی ئێران.