دواین هەواڵ

جیهان‌

 18/05/2022

ژنێک بووە سەرۆک وەزیرانى فەڕەنسا

هەرێم نیوز

پاش 30 ساڵ، ژنێکى دیکە دەبێتە سەرۆک وەزیرانی فڕەنسا و سیاسەتوانانى ئەو وڵاتەش، ئەم شتە وەک خاڵێکى بەهێز بۆ ئیمانوێل ماکرۆن سەیردەکەن.

ئیلیزابێس بۆرن کە پیشەکەی ئەندازیارە و تەمەنی 61 ساڵە، خۆی بە کەسێکی "تەکنۆکراتی راستڕەو" دەناسێنێت، لە کابینەی پێشوی فڕەنسادا وەزیری کار بوە و شارەزایە لەبورەکانی گواستنەوە، سیاسەتی کۆمەڵایەتی و پرسەکانی ژینگە، چونکە پێشوتریش وەزیری گواستنەوە و ژینگە وڵاتەکەی بوە.

شارەزایانی سیاسەتی فڕەنسا ڕایدەگەیەنن، دیاریکردنی ئیلیزابێس بۆرن بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران وەک خاڵێکی بەهێز دادەنرێت بۆ ئیمانیۆل ماکرۆن، سەرۆکی فڕەنسا کە مانگی نیسانی ئەمساڵ بۆ خولی دوەمی سەرۆکایەتی سەرکەوتنی بەدەستهێنا، چونکە ماکرۆن چاکسازی لە سیاسەتی کۆمەڵایەتی و پرسەکانی ژینگەی کردبو بە یەکێک لە خاڵەکانی کەمپینی بانگەشەی هەڵبژاردن.

ئیلیزابێس بۆرن دەبێتە یەکەمین ژنە سەرۆک وەزیران لە فڕەنسا دوای ئەوەی ئیدیس کریسۆن ساڵی 1991-1992 ئەو پۆستەی وەرگرتبو لەسەردەمی سەرۆکایەتی فرانسۆ میتران (1981 – 1995).



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP