دواین هەواڵ

ئابوری‌

 18/05/2022

نرخی زێڕ زیاتر دادەبەزێت

هەرێم نیوز
لێدوانەکانی جێرۆم پاول، سەرۆکی ئەنجومەنی یەدەگی فیدراڵی ئەمەریکا، نرخی زێڕ دابەزاند و داهاتی قەواڵەکانی وڵاتەکە بەرزبووەوە.

جێرۆم پاوڵ، سەرۆکی ئەنجومەنی یەدەگی فیدراڵی ئەمەریکا جارێکی دیکە جەختی لە بەرزکردنەوەی نرخی سوو کردەوە و گوتی، بەردەوام دەبن لە بەرزکردنەوەی تاوەک رێژەی هەڵاوسان دادەبەزێت.

دوای ئەو لێدوانە راستەوخۆ نرخی زێڕ دابەزی و نرخی ئۆنسەیەکی بۆ 1811 دۆلار دابەزی. لە بەرامبەردا نرخی قەواڵەکانی ئەمەریکا بە رێژەی 3.08% بۆ 2.968 خاڵ بەرزبووەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە رێژەی هەڵاوسان لە ئەمەریکا بۆ 8.3% بەرزبووەتەوە کە بەرزترین ئاستییەتی لە 40 ساڵی رابردوویدا، ئەوەش بووەتە بەربەست لەبەردەم گەشەی ئابووری وڵاتەکە، ئەوەش وایکردووە ئەنجومەنی یەدەگی فیدراڵی ئەمەریکا لەسەر سیاسەتی دابەزاندنی رێژەی سوو کار بکات.

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان ئەمڕۆ بەمشێوەیەیە:

مسقاڵێك زێڕی عەیار (24) بە 430000 دیناری عێراقی

مسقاڵێك زێڕی عەیار (21) بە 380000 دیناری عێراقی

مسقاڵێك زێڕی عەیار (18) بە 324000 دیناری عێراقی



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP