دواین هەواڵ

کوردستان‌

 17/05/2022

قەڵادزێ؛ ئیشکردن بۆ ماتۆڕسکیل سنوردار کرا

هەرێم نیوز

لە سنورى دەڤەرى ڕاپەرین، چەند ڕێنماییەک دەدرێت بەو دوکاندارانەى کە ئیشى چاککردنەوە و وفرۆشتنى پێداویستییەکانى ماتۆڕ سکیل دەکەن، بەمەبەستى کەمکردنەوەى ژاوەژاو و کاریگەرییە خراپەکانى ماتۆر سکیل لەسەر ژینگەو هاوڵاتییانى ناوچەکە.

بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى ڕاپەڕین لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، لەسەر بانگهێشتی بنکەی پۆلیسی شارەوانی قەڵادزێ و بنکەی پۆلیسی هاتووچۆێ قەڵادزێ ئەو دوکاندارانەی ئیشی ماتۆڕسکیل دەکەن کۆبوونەوەیان پێکرا، لە کۆبوونەوەکەدا تیشک خرایه سەر نیگەرانیەکانی خەڵک لە بارەی ئەو ماتۆڕسکیلانەی بونەتە هۆی بێزارکردن و دروستکردنی ئاستەنگ لەبەردەم پشووی خەڵک، دواتر داوا لەسەرجەمیان کرا پابەندی ڕێنمایی و ئەو بڕیارانە بن کە لەخوارەوە ئاماژەیان پێکراوە.

1- قەدەغەکردنی کردنی کردنەوەی دووکانەکانیان لە شەواندا و کارکردن بۆ ماتۆڕسکیل.

2- کڕین و فرۆشتن و بەستن به گزۆزی ( دەنگدار ) بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە، چونکە ئەو جۆرە گزۆزانە سەوتێکی زۆر دروست دەکەن و ئەمەش بۆتە هۆی تێکدانی ئارامی لە خەڵک.

3- مامەڵەکردن و بەستنی لایتی جۆری( زینۆن ) بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە، چونکە ئەم جۆرە لایتانە دەبنە هۆی دروستکردنی ناوچەی کوێر بۆ شۆفێری بەرامبەر و هاوڵاتیان.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ئاگاداری سەرجەم ئەو دوکاندارە بەڕێزانە دەکات کە پەیوەندیدارن بەم بابەتەوە پابەندبن بە ڕێنمایەکان.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP