دواین هەواڵ

عێراق‌

 09/05/2022

دژە تیرۆری عێراق: هاوئاهەنگی مان لەگەڵ دەزگاکانی دژە تیرۆر لە هەرێم هەیە

هەرێم نیوز  

سەرۆکی دەزگای دژە تیرۆری عێراق رایگەیاند، هاوئاهەنگیان لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگە و دەزگاکانی دژە تیرۆر لە هەرێمی کوردستان هەیە.

عەبدولوەهاب ساعیدی، سەرۆکی دەزگای دژە تیرۆری عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، هاریکاری و هاوئاهەنگیان لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگە و دەزگاکانی دژە تیرۆر لە هەرێمی کوردستان هەیە و لەو رێگەیەشە وە توانراوە ژمارەیەکی زۆر لە سەرەکیترین داواکراوەکان دەستگیربکرێن کە تۆمەتباربوون بە تیرۆر.

سەرۆکی دەزگای دژە تیرۆری عێراق وتیشی،  هیوادارین ئەم هاوئاهەنگییە بەردەوام بێت و بگاتە بەرزترین ئاست. 

دەشڵێت:"ئێمە لە دەزگای رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر ئامادەین بۆ هەموو هاوکارییەکی هەرێمی کوردستان لەوەی پەیوەندیدارە بە زانیاری و راهێنان."

ئاماژەی بەوەشكرد، ئێستا ناوەندێکی ئەکادیمیمان هەیە و ئامادەین راهێنان بە برایانمان لە هێزی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆری هەولێر و سلێمانی بکەین و  لە رۆژانی داهاتوودا خولی تایبەتمان دەبێت بۆ کۆنتڕۆڵی ئاسمانی و خولی دیکەی تایبەت.

راشیگەیاند، شوێنی تایبەتمان بۆ هەرێمی کوردستان تەرخانکردووە بۆ بەشداریکردن لەو خولەدا. 




Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP