هەرێم نیوز
سەرۆکی سەندیکای شۆفێرانی سلێمانی رایگەیاند، تائێستا لەزگە لە تەکسی دەدرێت و پرۆسەکە نەوەستاوە ئەوەش بارگرانییە بۆ شۆفێران.
جەلال ئەبوبەکر، سەرۆکی سەندیکای شۆفێرانی سلێمانی لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، هێشتا لەزگە لە تەکسی دەدرێت و پرۆسەکە نەوەستاوە. هیچ ماوەیەک دیارینەکراوە کە ئەگەر تاوەکو ئەو کاتە شۆفێرانی تەکسی لەزگە لە ئۆتۆمبێلەکانیان نەدەن سزا بدرێن.
دەشڵێت:" تاوەکو ئێستا ئەو لەزگەیە هیچ سودێكی نەبوە بارگرانییەکە بۆ شۆفێران."
ئاماژەی بەوە دا، ئەوان وەکو سەندیکای شۆفێران بەر لە پێدانی لەزگە 12 هەزار دینار وەردەگرن و دوای ئەوە لەزگە بە تەکسییەکان دەدرێت.