دواین هەواڵ

جیهان‌

 06/05/2022

فڕۆکەی کۆتایی دونیا لە نزیک مۆسکۆ بیندراوە

هەرێم نیوز

ماڵپەڕی Daily Mail، بڵاویكردۆتەوە لەم چەند رۆژەدا فڕۆکەی کۆتایی دونیای ڤلادیمێر پووتین، llyushin ll-80 Maxdome ، کە رێگەی پێدەدات بەردەوامی بدات بە حوکمڕانیکردنی رووسیا لەکاتی روودانی جەنگێکی ئەتۆمیدا، لەنزیک مۆسکۆ بیندراوە کە بەنزمی فڕیوە.

بەگوێرەی هەواڵی ماڵپەرەكە، بەرپرسە رووسییەکان وتویانە، ئەو فڕۆکەیە لە رۆژی یادکردنەوەی سەرکەوتنی رووسیا بەسەر نازییەکاندا، لە 9ی ئەم مانگەدا، لە گۆڕەپانی سوور نمایش دەکرێت،كەیە یەکەمجارە، لە 2010وە، ئەم فڕۆکەیە لەو نمایشەدا بەشداری پێ دەکرێت، ئەمەش، وەکوو پەیامێکە بۆ وڵاتە رۆژئاواییەکان.

فڕۆکەی کۆتایی دونیای ڤلادیمێر پووتین، بەشێوەیەک دیزاینکراوە کە بتوانێت کارەکانی کریملین لە ئاسماندا جێبەجێ بکات، لەکاتی هەڵگیرساندنی جەنگێکی ئەتۆمیدا و لە ئاسمانیشدا سووتەمەنی تێدە كرێتەوە و بە ئامێری پەیوەندیکردن بە مانگە دەستکردەکانیشەوە بەستراوەتەوە کە لە پێشی فڕۆکەکەدا هەیە لەگەڵ ئەنتێنایەکی گەورە.

لەئێستاشدا پۆتین نیازی ئەوەی هەیە، ئەم فڕۆکەیە بگۆڕدرێت بە فڕۆکەیەکی نوێتر لە جۆری llyushin 96-400M‌s ، کە رێگە بە سەرۆکی رووسیا دەدات زیاتر هەست بە ئارامی بکات و هەستێت بە کۆنتڕۆڵکردنی سوپا و مووشەکەکانی لەکاتی جەنگێکی ئەتۆمیدا.  



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP