دواین هەواڵ

جیهان‌

 8 کاتژمێر پێش ئێستا

فۆکس نیوز: ئەگەر دانوستانەکان شکست بهێنن، ئەمریکا توانا سەربازییەکانی ئێران لاواز دەکات

هەرێم نیوز

تۆڕی هەواڵی فۆکس نیوز بڵاویکردەوە، ئەگەر دانوستانەکانی واشنتن لەگەڵ تاران شکست بهێنن، ئەگەر زۆرە ئەمریکا بەخێرایی هەنگاو بنێت بۆ لاوازکردنی توانا سەربازییەکانی ئێران و لەناوبردنی ئەو کارتە گوشارانەی تاوەکو ئێستا بەدەستییەوە ماون.

ئەمڕۆ شەممە، 9ـی 5ـی 2026، تۆڕی هەواڵی 'فۆکس نیوز'ـی ئەمریکی لە زاری دەیڤد دێپتولا، فەرماندەی خانەنشینکراوی هێزی ئاسمانیی ئەمریکاوە بڵاویکردەوە، ئەگەر دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران هەرەس بهێنن، ئەوا واشنتن هەوڵ دەدات سەرجەم ئەو کارتە گوشارانەی تاران کە ماونەتەوە، لەناویان ببات.

دێپتولا لە لێدوانەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە: "ئەو توانایانەی دەبنە ئامانجی سەرەکی، هەمان ئەو ئامرازانەن کە ئێران بۆ دروستکردنی فشار و سەپاندنی هەژموونی خۆی بەکاریان دەهێنێت، لەوانە: مووشەکە بالیستییەکان، مووشەکە کروزەکان، سیستەمەکانی بەرگریی ئاسمانی، کەرەستەکانی هێرشی دەریایی، تۆڕەکانی فەرماندەیی و کۆنتڕۆڵکردن، ژێرخانی سوپای پاسداران، کەناڵەکانی پاڵپشتیکردنی هێزە بریکارەکان و دامەزراوە پەیوەندیدارەکان بە پرسی ئەتۆمییەوە."

لە لایەکی دیکەوە و هەر لەم چوارچێوەیەدا، ئۆلیڤیا وێڵز، وتەبێژی کۆشکی سپی، بە ماڵپەڕی 'فۆکس نیوز دیجیتاڵ'ـی ڕاگەیاندووە: "دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، سەرجەم کارتەکانی لە بەردەستدایە و بە ژیرانە هەموو بژاردەکان لەسەر مێز دەهێڵێتەوە، ئەمەش بۆ دڵنیابوون لەوەی کە ئێران هەرگیز نەتوانێت ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی."



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP