ئا:دەریاسمین
لە رێگەی سیستمی خۆراکییەوە بەرگری جەستەت بەهێزبکەیت. لەم بابەتەدا رێگاکانی بەهێزکردنی جەستەمان خستۆتە ڕوو :
*١- بە بڕی پێویست بخەوە، کەسانی پێگەیشتو پێویستیان بە 7 کاتژمێر یان زیاتر هەیە، کەسانی مێرمنداڵ پێویستە 8 بۆ 10 کاتژمێر بخەون، منداڵانیش پێویستیان بە 14 کاتژمێر خەوە.
*٢- بایەخ بە خواردنی سەوزە و میوە بدە، رێژەیەکی زۆر لە دژە ئۆکسانیان تێدایە، سیستمی بەرگری جەستە بەهێزدەکەن، مەترسی توشبون بە نەخۆشیەکانی شێرپەنجە و ئەلزەهایمەر کەمدەکەنەوە.
*٣- بایەخ بە خواردنی چەوری تەندروستبدە کە لە زەیتی زەیتون و سەلەموندا هەیە، یارمەتی جەستە دەدەن دژی ڤایرۆس و بەکتریا زیان بەخشەکان بجەنگێت.
*٤- گرنگی بەو خواردنانە بدە کە بەکتریای سودبەخشی تێدایە، وەکو ماست و کیمچی.
*٥- خواردنی شەکر و کاربۆهیدرات کەمبکەرەوە، چونکە دەبنە هۆی زیادبونی کێش.
*٦- رۆژانە وەرزشبکە، هەوکردنی جەستە کەمدەکاتەوە، هەوڵبدە هەفتانە 150 خولەک وەرزش بکە.
*٧- جەستەت بە شێداری بهێڵەرەوە، خواردنەوەی ئاو جەستە لە ڤایرۆس و بەکتریا ناپارێزێت، بەڵام پارێزگاری دەکات لە بەتەندروست مانەوە ئەندامەکانی جەستە.
*٨- بەسەر سترێس و دڵەراوکێکاندا زاڵ بە، چونکە کاتێک توشی سترێس دەبیت جەستە هۆڕمۆنی کۆرتیزۆڵ دەردەدات و بەرگری جەستە کەمدەکات.
*٩- بە وریایی دەرمان بەکاربهێنە .
نموونەی چەند خۆراكێك كە بەرگری جەستە بەهێز دەكەن ...
* زەردەچەوە، بادەم ،گوڵەبەڕۆژە،مزرەمەنیەكان وەكو پرتەقاڵ و لیمۆ،بیبەری سوور، چای سەوز، سیر، زەنجەفیل، سپێناخ و برۆكلی، پەتاتەی شیرین، ماسی.
«لەش ساغ و تەندروست باش بن »