دواین هەواڵ

عێراق‌

 17/04/2022

ناوی وەرگیراوان لە کۆلێژی سەربازی عێراق ڕاگەیەنرا

هەرێم نیوز

وەزارەتی بەرگری عێراق ناوی وەرگیراوانی لە کۆلێژی سەربازی لەعێراق بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، 33 خوێندکار لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانەوە وەرگیراون.

ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی بەرگری عێراق، ناوی وەرگیراوان لە خولی 112 سەد و دوانزدەی کۆلێژی سەربازی عێراق راگەیەندرا کە ژمارەیان (2251)دو هەزار و دوسەد و پەنجاویەک قوتابییە.

رونیشیکردوەتەوە، ئەم خولە لە 4ی حوزەیران/6 دەستپێدەکات و تا 14ی تەمموز/7ی 2024واتە بۆ ماوەی سێ ساڵ بەردەوام دەبێت، و ئەکادیمیای سەربازی لەژێر ناوی(کۆلێژی سەربازی یەکەم) سەرپەرشتیان دەکات.

ئاشکراشیکردوە، خوێندکارانی لە کۆلێژی سەربازی یەکەم 751 حەوت سەد و پەنجاو یەک خوێندکارە، 750 حەوت سەد و پەنجا خوێندکار لە کۆلێژی سەربازی دوەم، 750 حەوت سەت و پەنجا خوێندکار لە  کۆلێژی سەربازی سێیەم دەخوێنن

لەمانگی ئابی ساڵی رابردوەوە، وەزارەتی بەرگری عێراق دەرگای ناونوسینی بۆ خوازیارانی خوێندن لە کۆلێژی سەربازی لەعێراق کرایەوە.

دوای تەواوکردنی خوێندن لە کۆلێژەکە دەرچوان وەک ئەفسەر لە وەزارەتی بەرگری عێراق دادەمەزرێن.
 بۆ بینینی ناوی وەرگیراوان  کلیک لێرە بکە

 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP