هەرێم نیوز
له شارۆچكه‌ی قۆریه (60 كلم دور) له دێره‌زور، كه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزه‌كانی حكومه‌تی دیمه‌شقداية، تیم ساڵح (25 ساڵ)، له‌ماڵی باوكی‌دا منداڵێك له سكیدایه نازانێت چاره‌نوسی چی لێ دێت، به‌تایبه‌ت كه هاوسه‌ره‌كه‌ی به هۆكاری نادیار دانی پێدا نانێت.
ئه‌و گه‌نجه ده‌ڵێت، باوكی ناچاریكردوه شوبكات به چه‌كدارێكی لیوای قودسی فه‌له‌ستینی سه‌ر به ئێران ته‌نها بۆ ماوه‌ی سێ مانگ له به‌رامبه‌ر 200 هه‌زار لیره‌ی سوری.
به وته‌ی خۆی، مه‌به‌ستی باوكی كه له یه‌كێك له مه‌زاره‌كانی شیعه كارده‌كات، ئه‌وه بوه پاره‌ی ده‌ستبكه‌وێت و سه‌ركرده‌كانی ئه‌و گروپه شیعه‌یه رازی بكات.
له‌ناوچه‌كانی دێره‌زور كه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزه‌كانی دیمه‌شقدایه، به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان هاوسه‌رگیری سیغه ته‌شه‌نه‌ی كردوه‌و له به‌رامبه‌ر پاره‌یه‌كی دیاریكراودا كچان هاوسه‌رگیری كاتی له‌گه‌ڵ ئه‌و چه‌كدارانه‌دا ده‌كه‌ن كة به ناوچه‌كه‌دا بڵاوه‌یانكردوه.
له‌لای پیاوانی ئایینی شیعه، هاوسه‌رگیری سیغه له‌سه‌ر بنه‌مای گرێبه‌ستێكە كه كات و ماره‌یی تێدا دیاری ده‌كرێت دروستده‌كرێت، به‌ڵام له مه‌زهه‌بی سوننه‌دا ئه‌و جۆره هاوسه‌رگیرییه حه‌رامه.
به وته‌ی دانیشتوانی دێره‌زور، زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی ئه‌و جۆره هاوسه‌رگیرییه ده‌كه‌ن، سه‌ركرده‌و چه‌كداری گروپه‌كانی سه‌ر به ئێران و ئه‌وانه‌ن كه له مه‌زاره‌كاندا كارده‌كه‌ن، یاخود خه‌ڵكی مه‌ده‌نین و خزمایه‌تیان هه‌یه‌و له‌لایه‌ن گروپه‌كانه‌وه پشتیوانی‌یان لێده‌كرێت.
به‌پێی قسه‌ی چالاكوانان له دێره‌زور، له‌سه‌ره‌تای 2021 وه، ژماره‌ی هاوسه‌رگیری سیغه له سنوره‌كه گه‌یشتوه‌ته 25 دانه كه ماوه‌كه‌یان سێ مانگ زیاتر نه‌بوه.
ناچاركردن به ئه‌نجامدانی هاوسه‌رگیرییه‌كه
هێزه‌كانی حكومه‌تی سوریا و گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به ئێران، ده‌سه‌ڵاتیان به‌سه‌ر ناوچه‌كانی رۆژئاوای روباری فوراتدا هه‌یه له شاری دێره‌زوره‌وه تا ده‌گاته بوكه‌مال له‌وپه‌ڕی رۆژهه‌ڵاتی شاره‌كه.
دانیشتوانی گونده‌واری دێره‌زور، ترسیان هه‌یه ئه‌و هه‌ژمونه ئێرانییه درێژه بكێشێت بۆ گۆڕینی دیموگرافیانی ناوچه‌كه له رێگه‌ی گۆڕینی داب و نه‌ریتی ناوچه‌كه‌و هاندانی گه‌نجان بۆ ئه‌نجامدانی هاوسه‌رگیری سیغه.
بۆ خۆدزینه‌وه له تانه‌ی خه‌ڵكی، عه‌لی ساڵح (ته‌مه‌ن 63ساڵ) ماڵه‌كه‌ی گواستوه‌ته‌وه بۆ ژێر ده‌سه‌ڵاتی به‌ڕێوه‌به‌رێتی خۆسه‌ر، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كوڕه‌كه‌ی كه سه‌ر به گروپێكی چه‌كداری سه‌ر به سوپای پاسدارانی ئێرانه، زیاتر له جارێك له‌گه‌ڵ چه‌ند كچێكدا هاوسه‌رگیری سیغه‌ی ئه‌نجامداوه.
ئه‌و پیاوه ته‌مه‌ن شه‌ست ساڵه‌یه باس له‌وه ده‌كات، "به‌هۆی هاوسه‌رگیری كوڕه‌كه‌مه‌وه، له‌لای خه‌ڵكی شاره‌كه بێزراوم، كوڕه‌كه‌ی بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و جۆره هاوسه‌رگیرییه هێز به‌كارده‌هێنێت، منیش هیچ ده‌سه‌ڵاتێكم نییه به‌سه‌ریدا."
ده‌شڵێت، "كه‌سوكاری كچه‌كان ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتیان نه‌بێت له‌ناو گروپه چه‌كداره‌كاندا، ناتوانن داواكاری چه‌كداره‌كان ره‌تبكه‌نه‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌و داوایه ره‌تبكه‌نه‌وه، ئه‌وه روبه‌ڕوی به‌ندكردن و سوكایه‌تیپێكردن ده‌بنه‌وه."
به‌وته‌ی ئه‌و پیاوه، زۆربه‌ی ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی رویانداوه به زۆر ئه‌نجامدراون و ره‌زامه‌ندی كچه‌كه‌یان له‌سه‌ر نه‌بوه‌و كه‌سوكاره‌كه‌ی چاویان له‌پاره بوه، به‌تایبه‌ت كه دۆخی ئابوری سوریا باش نییه‌و ئه‌و پاره‌یه‌ش ده‌درێت به گرێبه‌ستی ئه‌و جۆره هاوسه‌رگیرییه 350 هه‌زار لیره (89.97) دۆلاره.
"
دژه به داب و نه‌ریته‌كان"
هاوسه‌رگیری سیغه كه مه‌رجه‌عه‌كانی شیعه فه‌توای ئه‌نجامدانیان داوه له دێره‌زور، ترس و دڵه‌ڕاوكێی لای دانیشتوانی ناوچه‌كه دروستكردوه، به‌وپێیه‌ی دیارده‌یه‌كی ناباوه به ناوچه‌كه‌و داب و نه‌ریته‌كانی و دژی فیقهی سوننه‌یه كه دانیشتوانی ناوچه‌كه له‌سه‌ر ده‌ڕۆن.
یه‌كه‌م هاوسه‌رگیری سیغه پێش دو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر چه‌كدارێكی گروپی فاتمی ئه‌فغانی له‌گه‌ڵ كچێكی ته‌مه‌ن 16 ساڵ له گه‌ڕه‌كی جۆره‌ی دێره‌زور ئه‌نجامیداوه به 150 هه‌زار لیره بۆ ماوه‌ی 5 مانگ.
به وته‌ی دانیشتوانی ئه‌و گه‌ڕه‌كه، باوكی كچه‌كه سوننه مه‌زهه‌به، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی بوه به چه‌كداری گروپه شیعه‌كان، له ئێستادا مه‌زهه‌بی خۆی گۆڕیوه‌و چاوی بڕیوه‌ته‌وه ده‌ستخۆشی و پله‌و پۆست.
هه‌دله عه‌توان ته‌مه‌ن 50 ساڵ، ترسی هه‌یه بگه‌ڕێته‌وه خانوه‌كه‌ی خۆیان له بوكه‌مال و ده‌ڵێت "ده‌ترسم له كچه‌كانم به‌هۆی ئه‌و داب و نه‌ریته‌ی گروپه شیعه‌كان سه‌پاندویانه له‌ناوچه‌كه‌دا."
عه‌توان ئێستا له شارۆچكه‌ی شه‌عفه له رۆژهه‌ڵاتی دێره‌زور ده‌ژی و ماوه‌ی دو ساڵه هاوسه‌ره‌كه‌ی لێ دوره كه له‌لایه‌ن گروپه‌كانه‌وه رفێنراوه‌و چاره‌نوسی نادیاره.
ده‌ڵێت، "ده‌ترسم چه‌كداری گروپه‌كان كچه‌كانم بۆ هاوسه‌رگیری سیغه راپێچ بكه‌ن كه له‌گه‌ڵ ئایین و نه‌ریتی ناوچه‌كه‌دا نایه‌ته‌وه."
لەماڵەپەری "نۆرس پرێس "وەرگیراوە