ئا:دەریا سمین
چەند ڕێنماییەک بۆخۆپارێزی لەنەخۆشیەکانی دڵ.
نەخۆشییەكانی دڵ لە ئەنجامی كەمبوونەوەی لێدانی دڵ یان كەم ڕۆیشتنی خوێن و ئۆكسجین بۆ ماسوولكەی دڵ، هۆی سەرەكی بۆ تەسكبوونەوەی خوێنبەرەكانی دڵە كە بە هۆی چەوری ناو بۆڕییەكانی خوێنەوە دروست دەبێت.
نیشانەکانی توش بون بەنەجۆشی دڵ..!!
یەكەم: دروستبوونی ئازار لە سنگدا زۆرجار ئەو ئازارە جگەلە سنگ دەگوازرێتەوە بۆ بەشەكانی تری لەش وەكو باڵەكان، پشت، شەویلگەكان.
دووەم: فشاری سنگ، دروستبوونی ئەم فشارە بە ڕێژەیەكی كەم لە پیاواندا دەردەكەوێت، بەڵام لە خانماندا توندتر دەبێتەوە. زیادبوونی ئەو ئازارە لە سنگدا بۆ چەند خولەكێك، ئەم فشارە وەكو گوشینی سنگ لە خانماندا دەردەكەوێت.
سێیەم: ئارەقكردن و كورتی هەناسە، ئەگەر لە كەشوهەوایەكی ساردا ئارەقەت كردەوە یان لە كاتی ئەنجامدانی وەرزشدا تووشی ئازاری سنگ بوون، ئەوە نیشانەیە بۆ تووشبوونتان بە نەخۆشییەكانی دڵ.
چوارەم: هێڵنجدان یان ڕشانەوە، ئەم نیشانەیە زۆرجار بە میكرۆبی گەدە ناسراوە، بەڵام لەكاتی نەخۆشیەكانی دڵدا خانمان چەند جارێك توشی هێڵنج دان و ڕشانەوە دەبنەوە، پێویستە لە دروستبوونی ئەم حاڵەتە سەردانی پزیشك بكەن.
پێنجەم: شەكەتیی نائاسایی، ئەگەر بەشێوەیەكی بەردەوام و بەبێ هۆیەكی دیاریكراو ماندوو دەبن، ئەمەش نیشانەیەكی ترە لە تووشبوون بە نەخۆشی دڵ و پێویستە وریای بن.
بۆئەوەی پارێزراوبیت لەنەخۆشییەکانی دڵ پێویستە ئەم ڕینمایانە جێ بەجێ بکەیت ….!!!
خۆراكی دروست بخۆن: پێویستە هەموو جۆرە سەوزە و میوەیەك بخۆن بەتایبەتی سیر، چونكە فشاری خوێن كەم دەكاتەوە. هەروەك زانراوە كە مەترسی نەخۆشییەكانی دڵ بۆ هەوكردن دەگەڕێتەوە، بۆیە پێویستە زەردەچەوە بەكاربهێنن، چونكە ماددەی كوركۆمینی تێدایە دژە هەوكردنێكی زۆر بەهێزە.
كەم بەكارهێنانی شەكر، بەكارهێنانی شەكر بە شێوەیەكی راستەوخۆ كار لە لەش دەكات، كۆلیسترۆڵی بەسوود لە لەشدا كەم دەكاتەوە و چەوری سیانی كە ناسراوە بە ترایگلیسرایدی بەرز دەكاتەوە.
وەرزش کردن ، ئەنجامدانی وەرزشی مامناوەند و ئاسان مەترسی نەخۆشییەكانی دڵ كەم دەكاتەوە.
بەكارهێنانی بەهێزكەر، وەک رۆنی ماسی ، هەروەها ڤیتامین C رێگە لە زیانگەیاندن بە خوێنبەرەكان دەگرێ و ڤیتامین K یش دڵ دەپارێزێت و دژی ڕەقبوونی
خوێنبەرەكانی دڵە.
«بەهیوام لەش ساغ بن دوربن لەنەخۆشییەکانی دڵ»