هەرێم نیوز
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەزمونەکان و هەڵسەنگاندنی وەزارەتی پەروەردە وادهی بهڕێوهچونی تاقیکردنەوەی بەرایی و وەرزی دوەمی راگەیاند، بهپێی نوسراوهكه، تاقیکردنەوەکانی بەرایی وەک خۆی لە 19ی (شوبات/2)ی 2022 دەستپێدەکات و رۆژی 27ی شوبات کۆتاییان دێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەزمونەکان و هەڵسەنگاندنی وەزارەتی پەروەردە ئهمڕۆ یهكشهممه له نوسراوێكدا بڵاویكردهوه، ئاماژە بە بڕیاری کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزارەتی پەروەردە لە 25/1/2022 دوا بە دوای نوسراومان بە ژمارە 9293 لە 13/10/2021، بە هەموارکردنەوەی ساڵنامەی خوێندن و تاقیکردنەوەکان لە رۆژانی خوێندن و چەند خاڵێک جێبەجێ دەکرێت.
تاقیکردنەوەکانی بەرایی وەک خۆی لە 19ی ئەم مانگە دەستپێدەکات و رۆژی 27ی مانگ کۆتایی دێت
ئاماژه بهوهشكراوه، پشوەکانی ئاوار و نەورۆز لە 11/3/2022 دەستپێدەکات لە 24/3/2022 کۆتایی دێت، جگە لە رۆژانی 12 و 13 و 14 و 15 و 16 و 17ی ئازار لە ناوەندەکانی خوێندن دەوامی فەرمی دەبێت، بۆ قەرەبوی پشوەکانی مانگی 1ی 2022 کە بەهۆی ناجێگیری کەشوهەوا بڕیاری لەسەر درا.
لهبارهی پشوەکانی وەرزی دوەمی پۆلی 12ی ئامادەیی ( زانستی و وێژەیی) و پۆلی (نۆیەمی بنەڕەتی) رۆژی پێنجشەممە 21/4/2022 دەستپێدەکات رۆژی شەممە 30/4/2022 کۆتایی دێت، بۆ پۆلەکانی 12ی خوێندنی (ئیسلامی و پیشەیی) رۆژی دووشەممە 18/4/2022 دەستپێدەکات و لە 30/4/2022 کۆتایی دێت.