ئا: دەریا سمین
چەند رێنماییەک بۆ چارەسەری خەمۆکی بەبێ دەرمان…
1. پێویستە قبوڵی بکەیت کە خەمۆکیت هەیە و ئارامی لەسەر بگریت، ئەو شتانەی لە ناختدا هەستیان پێدەکەیت بیدرکێنە، چونکە باسکردنی کێشەکان بەشێکی زۆر لە وزە نەرێنییەکانت لێدوردەخاتەوە.
2. گوێ گرتن لەهەر شتێک کەئارامیت پێ دەبەخشێت میوزیک کاریگەری زۆر باشی هەیە لەسەر کەمکردنەوەی سترێس، دودڵی و نیگەرانی.
3. ئاژەڵی ماڵی بەخێوبکە، هەرشێک کە ئارەزوی بکەیت.
4. قسەکردن لەگەڵ کەسانی دیکە و بەهێزکردنی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان کاریگەری زۆرباشی هەیە.
5. سیستمی خۆراکی تەندروست پەیڕەو بکە.
6. وەرزشکردن بکە بە رۆتینی رۆژانەت.
7. کاری خۆبەخشی ئەنجامبدە، بیرۆکەکانت لە کارە خۆبەخشەکاندا بەکاربهێنە.
8. زۆرترینی کاتەکانت لە سەوزایی و پارکدا بەسەر بەرە، چونکە وزەی ئەرێنی بە جەستە دەبەخشێت.
«بەهیوای دەرون دروستی و لەش ساغی بۆهەمولایەک»