دانەر ئەسڵان
لالیگا له ئه‌مشه‌و و سبه‌ی شه‌و و شه‌وی پێنج شه‌ممه‌ی داهاتوودا یارییه‌كانی هه‌فته‌یه‌كی پێشخراوی ئه‌نجام ده‌درێت كه هه‌فته‌ی 21 ی خوله‌كه‌یه كه تیایدا ڕیاڵ مه‌دریدی پێشه‌نگ یاری خۆی ئه‌نجام داوه و یارییه‌كانی تری گه‌ڕه‌كه به‌ڕێوه ده‌چن ئه‌گه‌ر چیش چه‌ند یارییه‌ك به هۆی كۆڕۆناوه دواخراونته‌وه له نێویان دا یاری نێوان به‌رشه‌لۆنه و ڕایۆ ڤالیكانۆ هه‌روه‌كه یاری نێوان ڕیاڵ مایۆركا و ڕیاڵ سۆسیداد.
ته‌واوی یارییه‌كانی تر تا ئێستا دیار نییه ئاخۆ كامیان دواده‌خرێن، به‌ڵام تا ئه‌م كاته ئه‌و دوو یارییه دواخراون و دیار نییه ئایا یارییه‌كانی تریش دواخستنیان تیادا ده‌بێت یاخود به‌ڕێوه ده‌چن كه له نێویان دا لوتكه‌ی نێوان ڤاله‌نسیا و سڤیلیا به‌ڕێوه ده‌چێت.
لیستی یارییه‌كانی ئه‌مشه‌و سێ شه‌ممه
بیتیس – ئه‌لاڤێس
قادیس – ئیسپانیۆل
لیستی یارییه‌كانی چوار شه‌ممه
سێڵتا ڤیگۆ – ئۆساسۆنا
به‌رشه‌لۆنه – ڕایۆ ڤالیكانۆ (دواخرا)
ڤاله‌نسیا – سڤیلیا سه‌عات 11:30 ی شه‌و
لیستی یارییه‌كانی شه‌وی پێنج شه‌ممه
مایۆركا – سۆسیداد (دواخرا)
خیتافی – گرانادا سه‌عات 9 ی شه‌و